به‌هۆی وه‌رگه‌ڕانی تراكتۆرێكه‌وه گه‌نجێك گیانی له ده‌ستدا
تراکتۆرە وەرگەڕاوەکە
وێستگه نیوز ـ
له ئه‌نجامی وه‌رگه‌ڕانی تراكتۆرێك له گوندی نه‌جاخی سنووری ناحیه‌ی ته‌قته‌ق، هاووڵاتییه‌كی ته‌مه‌ن 17 ساڵ گیانی له‌ده‌ستدا و هاووڵاتییه‌كی دیكه بریندار بوو.
به‌پێی زانیارییه‌كان شه‌وی رابردوو 25ی تشرینی یه‌كه‌می 2020، لە گوندی ئیلنجاغ لەسنوری ناحیەی تەقتەق، بەهۆی وەرگەڕانی تراکتۆرێکەوە شۆفێرەکەی كه گه‌نجێكی ته‌مه‌ن 17 ساڵ بووه و به ره‌گه‌ز عه‌ره‌به، گیانی لەدەستداوە.
باس لەوەشکراوە، هەر بەهۆی رووداوەکەوە هاوڵاتیەکی تریش برینداربووە.
AM:08:48:26/10/2020
ئه‌م بابه‌ته 2528
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت