سه‌رۆك وه‌زیرانی بولگاریا توشی كۆرۆنا بوو
بۆیكۆ بۆریسۆڤ، سه‌رۆك وه‌زیرانی بولگاریا
وێستگه نیوزـ
سه‌رۆك وه‌زیرانی بولگاری توشبونی خۆی به ڤایرۆسی كۆرۆنا راگه‌یاند، ئه‌مه‌ش یه‌كه‌مجار نییه كه به‌رپرسه باڵاكان توشی كۆرۆنا ده‌بن له‌جیهاندا و پێشتر كۆرۆنا زه‌فه‌ری به ژماره‌یه‌ك سه‌رۆك و وه‌زیر و كارهدهست بردووه.
بۆیكۆ بۆریسۆڤ، سه‌رۆك وه‌زیرانی بولگاریا ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه 25ی تشرینی یه‌كه‌می 2020 رایگه‌یاند كه پشكنینی بۆ ڤایرۆسی كۆرۆنا كردوه و ئه‌نجامه‌كه‌ی پۆزه‌تیڤ بووه.
پێشتر سه‌رۆك وه‌زیران و سیان له وه‌زیره‌كانی خرابوونه كه‌ره‌نتینه‌وه، ئه‌وه‌ش به‌هۆی به‌ركه‌وتن و تێكه‌ڵبونیان به كه‌سێكی توشبوو.
ئه‌مه‌ش یه‌كه‌مجار نییه كه به‌رپرسانی باڵای وڵاتانی جیهان توشی ڤایرۆسی كۆرۆنا ده‌بن و پێشتر دۆناڵد تره‌مپ، سه‌رۆكی ئه‌مریكا توشی كۆرۆنا بوو و چاكبوهوه، له ئێران و وڵاتانی دیكه‌ی ئه‌وروپاش چه‌ندین وه‌زیر و كارهبهدهست توشی ڤایرۆسه‌كه بوون.
PM:07:00:25/10/2020
ئه‌م بابه‌ته 1808
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت