به‌ڤیدیۆ.. له‌به‌ر درێژیی وتاری هه‌ینی وتاربێژێك "حه‌سیر مه‌یان" كرا
وێستگه نیوزـ
له شاری ئیربد-ی ئوردن باوكێك و كوڕه‌كانی ئه‌وه‌نده‌یان له وتاربێژێكی نوێژی هه‌ینی دا تا له هۆش خۆی چووه، هۆكاره‌كه‌ش ئه‌وه بوو كه وتاربێژه‌كه 20 خوله‌ك زیاتر درێژه‌ی به وتار و مه‌راسیمی هه‌ینی دابوو.
د.عه‌لی میقدادی، وتاربێژی مزگه‌وتێكی شاری ئیربد بووه له شانشینی ئوردن و به‌هۆی ئه‌وه‌ی به توندی لێی درابوو، به‌بێهۆشی گه‌یه‌ندرایه نه‌خۆشخانه.
روداوه‌كه ئه‌م هه‌ینیه‌ی رابردوو رویداوه و وتاربێژه‌كه له‌لایه‌ن باوكێك و چه‌ند كوڕێكییه‌وه لێی درابوو، ئه‌وان به‌وه تۆمه‌تباریان كردبوو كه وتاری هه‌ینیی زۆر دوورودرێژ بووه و به مه‌راسمی هه‌ینی و نوێژیشه‌وه تا 12:55 خوله‌كی خایاندبوو له‌كاتێكدا بڕیاربوو 20 خوله‌ك پێشتر و له واده‌ی مۆڵه‌تپێدراوی خۆیدا ته‌واو ببێت.
ده‌ستدرێژكردنه‌سه‌ر وتاربێژه‌كه كاردانه‌وه‌ی زۆری لێكه‌وته‌وه و محه‌مه‌د خه‌لایله، وه‌زیری ئه‌وقافی ئوردن داوایكرد سزای تۆمه‌تباره‌كان بدرێت، پۆلیسی شاری ئیربدیش باوكه‌كه و كوڕه‌كانی ده‌ستگیر كرد و ده‌ستیكرد به لێكۆڵینه‌وه له‌گه‌ڵیاندا.
PM:06:36:25/10/2020
ئه‌م بابه‌ته 6340
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت