وه‌زاره‌تی دارایی چه‌ند بڕیارێكی نوێی ده‌ركرد
وێستگه نیوز ـ
وه‌زاره‌تی دارایی و ئابووری حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان چه‌ند بڕیارێكی نوێی تایبه‌ت به لێخۆشبوو‌ن له سزا‌و سووده‌كانی قه‌رزی خانووبه‌ره‌ی میری و كۆمپانیا بازرگانییه‌كان ده‌ركرد.
وه‌زاره‌تی دارایی و ئابووری حكومه‌تی هه‌رێم له نوێترین بڕیاریدا كه وێنه‌یه‌كی بۆ وێستگه نیوز نێردراوه تیایدا هاتووه: "لە ژێر رۆشنایی نووسراومان ژمارە (274 لە 23/6/2020). سەرۆکایەتی ئەنجومەنی وەزیران بە نووسراوی ژمارە (6206 لە 18/10/2020) رەزامەندی دا 1- به لێخۆشبوو‌ن لە هەموو ئەو سزا و سودانەی لەسەر باجدەران و قەرزەکانی خانووبەرەی میرین، بەمەرجێک تا 31/12/2020 هەموو ئەو باجانەی لەسەریانە پاکتاوی بکەن".
ئه‌وه‌ش هاتووه: "تایبه‌ت به‌و كۆمپانیا‌و شوێنه بازرگانیانه‌ی كه قه‌رزی ئاسانكاریان لایه، ده‌كرێت وه‌به‌رخستن (مقاصه) یان بۆ بكرێت به رامبه‌ر ئه‌و قه‌رزانه‌ی لای حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستانه، به مه‌رجێك چه‌كه‌كانیان به‌رامبه‌ر ئه‌نجامدانی پڕۆژه له لایه‌ن حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان پێدرابێت".
PM:01:28:25/10/2020
ئه‌م بابه‌ته 10928
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت