یەکێتی و یەکگرتوو: کێشەکانی ناوخۆ به‌رێگای دیالۆگ چارەسەربکرێن
شاندێکی یەکێتی و یەکگرتوو لە هەولێر کۆبوونەوە
وێستگەنیوز-
یەکێتی نیشتیمانی کوردستان و یه‌كگرتووی ئیسلامی كوردستان رایدەگەیەنن، پێویست دەکات حکومەتی هەرێمی کوردستان بە هەستیارییەوە لە دۆخەکە بڕوانێت و بۆ خزمەتکردنی هاوڵاتیان، چاره‌سه‌ری كێشه‌كانی ناوخۆ و ده‌ره‌وه به‌رێگای دیالۆگ و لێكتێگه‌یشتن بكرێت.
نوسینگەی راگەیاندنی ئەمینداری یەکگرتوو بڵاویکردەوە، ئێواره‌ی ئه‌مرۆ شه‌ممه سه‌لاحه‌دین محه‌ممه‌د به‌هائه‌دین ئه‌مینداری گشتی یه‌كگرتووی ئیسلامی كوردستان له باره‌گای تایبه‌تی خۆی له شاری هه‌ولێر پێشوازی له مه‌لا به‌ختیار، ئەندامی ئەنجومەنی باڵای سیاسی و بەرژەوەندییەکانی یەکێتی كردوە.
ئەوەش هاتوە، له‌دیداره‌كه‌دا هه‌ردوولا تاوتوێی ره‌وشی ناوخۆی هه‌رێمی كوردستان و عێراق و ناوچه‌كه‌یان كرد و به‌پێویستیان زانی حكومه‌تی هه‌رێم و لایه‌نه په‌یوه‌ندیداره‌كان به هه‌ستیاری له‌دۆخه‌كه بروانن.
لەراگەیەنراوەکەدا ئەوەش خراوەتەڕو، پێویستە چاره‌سه‌ری كێشه‌كانی ناوخۆ و ده‌ره‌وه به‌رێگای دیالۆگ و لێكتێگه‌یشتن بكرێت له پێناوی سه‌قامگیری ناوچه‌كه و خزمه‌تكردنی هاوڵاتیانی هه‌رێمی كوردستان.
PM:09:47:24/10/2020
ئه‌م بابه‌ته 2232
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت