دهۆک.. پێشمەرگەیەک بەهۆی بەرکەوتنی کارەبا گیانی لەدەستدا

‌پارێزگای دهۆک

وێستگەنیوز- رەڤەند گوھەرزی

ئێوارەی ئەمڕۆ لە کاتی ئیشکردن لە ناحیەی دێرەلۆکی سەر بە قەزای ئامێدی، پێشمەرگەیەک کارەبا لێی دەدات و پێش ئەوەی بگەیەنرێتە نەخۆشخانە گیانی لەدەستدا.

یەکێک لە کەسە نزیکەکانی بەناوی فەلاح مێزی، بە وێستگەنیوزی راگەیاند:" ئێوارەی ئەمڕۆ (ئەحمەد محەمەد مێزی) لە کاتی ئیشکردن لە سەر خانویەک لە سەنتەری ناحیەی دێرەلۆک لە نھۆمی دووەمی خانووەکە کارەبا لێی دەدات و فرێیدەداتە خوارەوە".

وتیشی، دوای رووداوەکە ئەحمەد رەوانەی نەخۆشخانەی فریاکەوتنی ئامێدی کرا، بەڵام پێش ئەوەی بگەیەنرێتە نەخۆشخانە گیانی لە دەستدا.

ئاماژە بەوەشکرد، ئەحمەد پێشمەرگەبووە و خێزاندارە، ناوبراو دانیشتووی ناحیەی دێرەلۆکە و ئیشی "نەجاری" کردوە.


PM:08:24:24/10/2020




ئه‌م بابه‌ته 1720 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت