لەناحیەی سەركەپكان، ئافرەتێك لەحەوزی ئاودا خنكا


وێستگە نیوز-

پۆلیسی راپەڕین رایدەگەیەنێت، ئافرەتێكی تەمەن 45 ساڵ لەكاتی كاركردندا كەوتۆتە ناو حەوزی ئاوەوە و خنكاوە.

بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی راپەڕین لەڕاگەیەنراوێكدا رایگەیاندووە، ئێوارەی ئەمڕۆ تەرمی ئافرەتێك بەناوی (ع، م، ڕ) تەمەن ٤٥ ساڵ دانیشتوی گوندی دارەبەن سەر بە ناحیەی سەركەپكان گەیەندرایە پزیشكی دادوەری ڕانیە، بەوتەی كەسوكاری، ناوبراو لەكاتی كاركردندا كەوتۆتە ناو حەوزی ئاو بەو هۆیەشەوە گیانی لەدەستداوە.

پۆلیسی راپەڕین دەڵێت، بەمەبەستی پشكنینی زیاتر تەرمەكە رەوانەی پزیشكی دادی سلێمانی كراوە و پەڕاوی لێكۆڵینەوەش بۆ رووداوەكە كراوەتەوە.


PM:07:27:24/10/2020


ئه‌م بابه‌ته 392 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت