نووسینگەكەی دەڵێت، رۆژ نوری شاوێس تووشی كۆرۆنا نەبووە

‌ رۆژ نوری شاوێس

وێستگە نیوز-
نووسینگەی رۆژ نوری شاوێس، ئەندامی مەكتەبی سیاسی پارتی دیموكراتی كوردستان رەتیدەكەنەوە ناوبراو تووشی ڤایرۆسی كۆرۆنا بووبێت.

نووسینگەی رۆژ نوری شاوێس، ئەندامی مەكتەبی سیاسی پارتی لەڕوونكردنەوەیەكدا رایگەیاندووە، ماوەیەكە لەڕێگای سوشیاڵ میدیا و چەند ماڵپەڕێكی فەرمی و نافەرمییەوە باس لە رەوشی تەندروستی رۆژ نوری شاوێس دەكرێت، كە گوایە بەھۆی ڤایرۆسی (كۆڕۆنای نوێ) توشی نەخۆش بووە.

نوسینگەی ناوبراو ئاماژەی بەوەكردووە "ئێمە لەكاتێكدا سەرجەم ئەو ھەواڵ و زانیاریە ناڕاست و ھەڵبەستراوانە رەتدەكەینەوە، رایدەگەیەنین كە د. رۆژ بەھیچ شێوەیە بەركەوتەی ئەم ڤایروسە نییە".


PM:07:06:24/10/2020


ئه‌م بابه‌ته 4280 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت