بەڕێوەبەرایەتی كۆنتڕۆڵی جۆری دەرمان وەڵامی كاروان گەزنەیی پەرلەمانتار دەداتەوە

‌كاروان گەزنەیی

وێستگە نیوز-

بەڕێوەبەرایەتی كۆنتڕۆڵی جۆری دەرمان رایدەگەیەنێت، پەرلەمانتار كاروان گەزنەیی، نە پسپۆری دەرمانە و نە شارەزایی لەو بوارەدا هەیە، بەڵكو بەبێ بەڵگە قسەی نەشیاو و تەشهیری لەسەر بەڕێوەبەر و بەڕێوەبەرایەتییەكەیان كردووە. 

بەڕێوەبەرایەتی كۆنتڕۆڵی جۆری لەڕوونكردنەوەیەكدا وەڵامی پەرلەمانتار كاروان گەزنةيی دەدەنەوە و رایانگەیاندووە، ماوەیەكە پەرلەمانتارێك بەناوی (كاروان گەزنەیی) دوور لە ڕێكارەكانی یاسایی و زانستی و پیشەیی قسەی نەشیاو و تەشهیر بە بەڕێوبەر و بەڕێوەبەرایەتییان دەكات بەبێ هیچ بەڵگە و بنەمایەك تەنها بەمەبەستی خۆدەرخستن و چەواشەكردن بەبێ گەڕانەوە بۆ پرسیاركردن و بەدواداچوون كەوتووەتە نێو ئاڕاستەكانی بەرژەوەندخوازان و زەرەرمەندانی ڕێكارەكانی چاكسازی لە بواری دەرمان و پێداویستی پزیشكی. 

ئەو بەڕێوەبەرایەتییە ئاماژەی بەوەكردووە "لای هەمووان ئاشكرایە كە ئەم بەڕێزە هەر بابەتێك چۆنی بۆ باس بكەن و چی ئاڕاستە بكەن ئاوها قسەكان دەهێنێتە سەر ڕاگەیاندن ئەگەرنا ئەو قسانەی نە پسپۆڕی ئەم بەڕێزەیە و نە هیچ پەیوەندی بە لێژنەی تەندروستی هەیە، بێ ئاگایە لەوەی كە پرۆسەی چاكسازی گەورە و بەردەوام تەنانەت ڕاسپاردەكانی لیژنەی تەندروستی پەرلەمان لە بواری دەرمان دەستی پێكردووە كە ئەمەش بە دڵنیاییەوە چاوەڕێی ئەم تۆمەت و تەشهیر و چەواشانە دەكەین لە بەرامبەر زەرەرمەندانی چاكسازی و گۆڕانكاری لە بواری دەرمان هەروەك چۆن ئەم بەڕێزە پێشتریش چەندین تۆمەت و قسەی نەشیاو و هەڵبەستراوی لە سێكتەرەكانی دیكەدا كردووە كە لە دوای لێكۆڵینەوە خۆشبەختانە سەرلەبەری دوور بووە لە ڕاستیی".

بەڕێوەبەرایەتی كۆنتڕۆڵی جۆری وتویەتی "بۆیە لێرەوە وێڕای ئەوەی بەفەرمی سەرۆكایەتی پەرلەمانی كوردستان لە بەرامبەر ئەم هەڵسوكەوتەی ئەم بەڕێزە لێ ئاگادار دەكەین لە هەمانكاتدا ڕێكار و داوای یاسایی لە دادگا پێشكەش دەكەین بۆ سەلماندنی هەر ڕاستییەك لەو تۆمەتانەی باسی لێوە دەكات".



PM:06:18:24/10/2020


ئه‌م بابه‌ته 2364 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت

هەواڵی پەیوەندیدار

زۆرترین خوێندراو