مەسرور بارزانی: رێز بۆ پشتیوانییە مرۆییەكانی نەتەوەیەكگرتووەكان دەردەبڕین

‌مەسرور بارزانی

وێستگە نیوز-

مەسرور بارزانی، سەرۆكی حكومەتی هەرێمی كوردستان رێزی خۆی بۆ پشتیوانییە مرۆییە بەردەوامەكانی رێكخراوی نەتەوەیەكگرتووەكان دەردەبڕێت و پابەندبوونی هەرێمی كوردستانی بۆ كاركردن لەگەڵ نەتەوە یەكگرتووەكان دووپاتكردەوە.

مەسرور بارزانی، سەرۆكی حكومەتی هەرێمی كوردستان لە 75هەمین ساڵیادی دامەزراندنی رێكخراوی نەتەوەیەكگرتووەكان پەیامێكی بڵاوكردەوە و رایگەیاندووە "لە كاتێكدا جیهان یادی 75 ساڵەی نەتەوە یەكگرتووەكان دەكاتەوە، ئێمە ئۆپەراسیۆنی (Provide Comfort) دەهێنینەوە یاد كە لە ساڵانی 1990 ژیانی خەڵكێكی بێشوماری ڕزگار كرد. هەروەها ڕێز لە پشتیوانییە مرۆییە بەردەوامەكانی نەتەوە یەكگرتووەكان بۆ هەرێمی كوردستان دەگرین".

هەروەها دەڵێت "لە ڕۆژی جیهانیی نەتەوە یەكگرتووەكان، حكوومەتی هەرێمی كوردستان پابەندیی خۆی دووپات دەكاتەوە بۆ كاركردن لەگەڵ نەتەوە یەكگرتووەكان بە مەبەستی بەدیهێنانی ئاشتی و بووژانەوە بۆ خەڵكانی خۆی".




PM:03:58:24/10/2020


ئه‌م بابه‌ته 1816 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت

هەواڵی پەیوەندیدار

زۆرترین خوێندراو