چالاكوانێكی ژینگەیی بەكۆرۆنا گیانی لەدەستدا

‌ئارارات زەردەشتی

وێستگە نیوز-
ئارارات زەردەشتی، چالاكوانی ژینگەیی و سەرۆكی كۆمەڵەی كوردستانێكی سەوز دوای تووشبوونی بەڤایرۆسی كۆرۆنا گیانی لەدەستدا.

ئەمڕۆ ئارارات زەردەشتی، چالاكوانی ژینگەیی و سەرۆكی كۆمەڵەی كوردستانێكی سەوز دوای تووشبوونی بەڤایرۆسی كۆرۆنا و لەشاری سلێمانی گیانی لەدەستدا و هەر لەشاری سلێمانیش بەخاك سپێردرا.

ئارارات زەردەشتی، بەوتەی هاوڕێیانی یەكێك بوو لەچالاكوانە دیارەكانی بواری ژینگە و هاوكارێكی زۆری میدیاكان بوو.


PM:03:35:24/10/2020




ئه‌م بابه‌ته 3284 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت