پۆلیسی هەولێر تەقەكەرانی شەوی رابردوو دەستگیر دەكات


وێستگە نیوز-

پۆلیسی هەولێر رایدەگەیەنێت، دوو تۆمەتباران بەتۆمەتی تەقەكانی شەوی رابردووی شەقمی 100 مەتری دەستگیركردووە و بەفەرمانی دادوەر راگیراون.

بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی پارێزگای هەولێر رایگەیاندووە لەسەر فەرمانی عەمید دلێر نەجاڕ، بەڕێوەبەری پۆلیسی هەولێر، تیمێكی تۆكمە پێكهێنرا بە كەمتر لە 10 كاتژمێر، دوو تۆمەتباری سەرەكی لە تەقەكەرەكانی شەوی ڕابردوو بەناوەكانی (ج. ا. ر) و (خ. ك. م.) دەستگیر كران، كە لە شەقامی 100 مەتری بەشەڕ هاتوون و تەقەیان كردووە، لەئاكامدا یەكتریان بریندار كردووە، هەروەها دەستبەسەر دوو ئۆتۆمبێل لە جۆری BMWدا گیرا.

پۆلیسی هەولێر ئاماژەی بەوەكردووە، پەڕاوی لێكۆڵینەوەی بۆ تۆمەتباران رێكخراوە و بەپێی ماددە 413 لە یاسای سزادان ڕاگیراون.


PM:03:12:24/10/2020


ئه‌م بابه‌ته 2680 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت

هەواڵی پەیوەندیدار

زۆرترین خوێندراو