860 تووشبووی نوێی كۆرۆنا لەهەرێم راگەیەنرا


وێستگە نیوز-

وەزارەتی تەندروستی حكومەتی هەرێم 860 تووشبووی نوێی كۆرۆنای راگەیاند و 454 تووشبووش چاكبوونەوە و 26 تووشبووش گیانیان لەدەستداوە.

وەزارەتی تەندروستی حكومەتی هەرێم ئاماری 24 كاتژمێری رابردووی ڤایرۆسی كۆرۆنای بڵاوكردەوە كە ٨٦٠ تووشبووی نوێ تۆماركراون (٣٣٠ هەولێر، ١٠٩ سلێمانی، ٢٨ گەرمیان، ٣٨٣ دهۆك، ١٠ هەڵەبجە)، ٤٥٤ تووشبووش چاكبوونەوە (١٣٣ هەولێر، ١٧ سلێمانی، ٢٦ گەرمیان، ٢٥٨ دهۆك، ٢٠ هەڵەبجە)، ٢٦ تووشبووش گیانیان لەدەستداوە (٤ هەولێر، ٦ سلێمانی، ٢ ڕاپەڕین، ١١ دهۆك، ٣ ‌هەڵەبجە).

هەر بەپێی راگەیەنراوەكە، كۆی تووشبووانی هەرێم گەیشتە 68 هەزار و 44 كەس، 39 هەزار و 661 تووشبوو چاكبوونەوە و 2 هەزار و 289 تووشبووش گیانیان لەدەستداوە.


PM:02:45:24/10/2020


ئه‌م بابه‌ته 1768 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت

هەواڵی پەیوەندیدار

زۆرترین خوێندراو