ئاسایشی هه‌رێم ده‌ستی به‌سه‌ر بڕێكی زۆر ماده‌ی هۆشبه‌ردا گرت

‌مادە دەست بەسەردا گیراوەکان

وێستگه‌ نیوز ـ

ئاسایشی هه‌رێمی كوردستان ده‌ستی به‌سه‌ر بڕێكی زۆر ماده‌ی هۆشبه‌ردا گرت و پێنج تۆمه‌تباریشی ده‌ستگیركرد كه‌ دراونه‌ته‌ دادگا.


له‌ راگه‌یه‌ندراوێكی هێزه‌كانی ئاسایشی هه‌رێمی كوردستاندا كه‌ وێنه‌یه‌كی ده‌ست وێستگه‌ نیوز كه‌وتووه‌، تیایدا هاتووه‌: ئەمڕۆ شه‌ممه‌ 24ی تشرینی یه‌كه‌می 2020، لەلایەنی هێزەکانی بەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی هەولێر توانرا دەستبگیرێت بەسەر بڕی دوو كیلۆ و 846 گرام ماددەی هۆشبەر لەگەڵ دەستگیرکردنی پێنج تۆمەتبار بەم شێوەیەی خوارەوە.

1ـ دەستبەسەرداگرتنی بڕی یەك کیلۆ و 760 گرام ماددەی هۆشبەر لەجۆری  (هێرۆین) لەگەڵ دەستگیرکردنی تۆمەتبارێك بەناوی (هـ ـ خ ـ ر).

2ـ  دەستبەسەرداگرتنی بڕی یەك کیلۆ گرام ماددەی هۆشبەر لە جۆری کریستاڵ، لەگەڵ دەستگیرکردنی دوو تۆمەتبار بەناوەکانی(و ـ ع ـ ح ) و ( ش ـ ك ـ ح ).

3ـ دەستبەسەرداگرتنی بڕی 86 گرام ماددەی هۆشبەر لەجۆری کریستاڵ لەگەڵ دەستگیرکردنی دوو تۆمەتبار بەناوەکانی(ع ـ ر ـ ع) و ( ص ـ م ـ ر ).

تۆمەتبارەکان بەپێی ماددە 14ی یاسای ماددە هۆشبەرکان دراونەتە دادگا.


PM:02:04:24/10/2020








ئه‌م بابه‌ته 1672 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت

هەواڵی پەیوەندیدار

زۆرترین خوێندراو