ئه‌مڕۆ په‌رله‌مانی عیراق كۆده‌بێته‌وه
وێستگه نیوز-
بڕیاره ئه‌مڕۆ شه‌ممه 24ی تشرینی یه‌كه‌می 2020، كاتژمێر 12ی نیوه‌ڕۆ په‌رمانی عیراق له‌سه‌ر، پرسی بازنه‌كانی هه‌ڵبژرادن و پڕۆژه یاسای پڕكردنه‌وه‌ی كورتهێنانی دارایی كۆببێته‌وه و گفتوگۆی له‌باره‌وه بكات.
به‌پێی راگه‌یه‌ندراوێكی په‌رله‌مانی عیراقیش، له دانیشتنی ئه‌مڕۆی په‌رله‌ماندا ده‌نگ له‌سه‌ر ته‌واوكردنی بازنه‌ی هه‌ڵبژاردن له یاسای هه‌ڵبژاردنه‌كان ده‌درێت.
هه‌ر به به‌پێی راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌ی په‌رله‌مان، له دانیشتنه‌كه‌دا ده‌نگ له‌سه‌لار پڕۆژه یاسای به ئه‌ندامبوونی كۆماری عیراق له رێككه‌وتننامه‌ی كاری ده‌ریایی بۆ ساڵی 2006 و پڕۆژه یاسای هه‌مواری یه‌كه‌م بۆ یاسای سندوقی پاڵپشتی به‌شه ناوخۆییه‌كانی وزاره‌تی خوێندنی باڵا و توێژینه‌وه‌ی زانستی بۆ ساڵی 2012 ده‌درێت.
AM:10:54:24/10/2020
ئه‌م بابه‌ته 1148
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت