دەستەی دەستپاکی عیراق مووچەی ژمارەیەک پەرلەمانتارو بەرپرسی حکومی راگرت

‌فۆتۆ: ئەرشیڤ

وێستگە نیوز ـ
ده‌سته‌ی ده‌ستپاكی عیراق ئه‌مڕۆ شه‌ممه‌ 24ی تشرینی یەکەم رایگه‌یاند،
مووچە و خەرجی ئەو ئەندام پەرلەمان و بەرپرسانەی حکومەتی عیراقی رادەگیرێت، کە فۆڕمی ئاشكراکردنی سەروەت و سامانیان پڕنەکردوەتەوە.

ئاژانسی هه‌واڵیی فه‌رمی حكومه‌تی عیراق بڵاویكردوه‌ته‌وه‌: ده‌سته‌ی ده‌ستپاكی مووچه‌ی ئه‌و په‌رله‌مانتار و به‌رپرسه‌ حكومییانه‌ی راگرتووه‌ كه‌ رێگرن له‌ئاشكراكردنی سه‌روه‌ت و سامانه‌كانیان، تا ئه‌وكاته‌ی سه‌روه‌ت و سامانیان بۆ ده‌سته‌كه‌ ئاشكرا ده‌كه‌ن.

راشیگەیاند، هەرسێ سەرۆکایەتیەکەى عیراق و سەرجەم وەزیرەکان جگە لە وەزیرى دارایى و وەزیرى پەیوەندیەکان، ئەستۆپاکییان پێشکەشکردووە، بەڵام تائێستا چەندین پەرلەمانتار و بەرپرسى باڵا ئەستۆپاکى خۆیان پێشکەش نەکردووە.

له‌ ئێستادا عیراق به‌هۆی دابه‌زینی نرخی نه‌وت و بڵاوبوونه‌وه‌ی ڤایرۆسی كۆرۆنا به‌دۆخێكی سه‌ختی ئابووریدا تێپه‌ڕ ده‌بێت و  حكومه‌ت بۆ پێدانی مووچه‌ی چه‌ند مانگی داهاتووی ئه‌مساڵ داوای له‌په‌رله‌مان كردووه‌ پڕۆژه‌ی یاسای قه‌رزكردن په‌سه‌ند بكات.


AM:09:54:24/10/2020


ئه‌م بابه‌ته 4776 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت