سه‌رۆكی كۆمه‌ڵه‌ی كوردستانێكی سه‌وز بە کۆرۆنا کۆچی دوایی کرد

‌هونەرمەند ئارارات مه‌جید

وێستگه‌ نیوز ـ

سه‌رۆكی كۆمه‌ڵه‌ی كوردستانێكی سه‌وزو ئه‌كته‌ری درامای (كرێچیه‌كان) به‌ هۆی تووشبوونی به‌ ڤایرۆسی كۆرۆنا كۆچی دوایی كرد.


دوای تەواو بونی وێنەگرتنی دیمەنەکانی درامای (کرێچیەکان) کە وەک میوانی بەرهەم بەشداری كردبوو، هونەرمەند ( ئارارات مه‌جید) سەرۆکی کۆمەڵەی کوردستانیکی سەوز و ئەندامی چالاکی تیپی نواندنی سلێمانی بە نەخۆشی کۆرۆنا کۆچی کرد.

درامای كرێچیەكان، بەرهەمی وەزارەتی رۆشنبیری و لاوانی حكومەتی هەرێمی كوردستانه‌ و كۆمپانیای مەستی فیلم جێبەجێی دەكات، كۆمپانیای ئاسیاسێل سپۆنسەری سەرەكیەتی، ماوەی چەند مانگێكە سەرقاڵی وێنەگرتنی دراماكەدایە، لە ئێستاشدا لەدوا رۆژەكانی وێنەگرتنە.


AM:09:26:24/10/2020






ئه‌م بابه‌ته 12000 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت

هەواڵی پەیوەندیدار

زۆرترین خوێندراو