بن لادن، برای سه‌دام حسێن له پیرۆ گۆڵ تۆمار ده‌كات
بن لادن و سەدام حسێن
وێستگه نیوزـ
چیرۆكی یاریزانێكی گه‌نج لە وڵاتی پیرۆ، گرنگییه‌كی زۆری له ده‌زگاكانی راگه‌یاندنی جیهان پێدرا، ئه‌وه‌ش به‌هۆی ناوه‌كه‌یەوە کە ناوی ئوسامە بن لادنە، ئوسامە برایەکیشی هەیە ناوی سەدام حسێنە، باوکیان ویستی کوڕی سێیەمی ناو بنێت جۆرج بوش، بەڵام ئەمەیان کچ دەرچوو، ئێستا بن لادن بانگهێشت كراوە بۆ یاریكردن له ریزی هه‌ڵبژارده‌ی لاوانی وڵاته‌كه‌ی و بەهۆی ناوەکەیەوە ناوبانگێکی زۆری پەیدا کردوە.
یاریزانه‌كه ته‌مه‌نی 18 ساڵه و ناوی "ئوسامه بن لادن جیمینز لۆپێز"ه و ناوه‌كه‌ی به‌مجۆره به‌زمانی ئیسپانی ده‌نوسرێت Osama Vinladen Jimenez Lopez، له زمانی ئیسپانیدا پیتی V به ده‌نگی ب- b ده‌خوێنرێته‌وه، هه‌ربۆیه ناوی ئه‌و یاریزانه كتومت ئوسامه بن لادنی سه‌رۆكی كوژراوی رێكخراوی قاعیده‌یه كه به‌رپرس بوو له چه‌ندین هێرشی خوێناوی له جیهان و له چه‌ند ساڵی رابردوودا ئه‌مریكا كوشتی.
به‌گوێره‌ی رۆژنامه‌ی ماركا-ی ئیسپانیا، یاریزانه‌كه له‌بیرۆكه‌ی گۆڕینی ناوه‌كه‌ی له بن لادنه‌وه بۆ ناوێكی دیكه پاشگه‌ز بوه‌ته‌وه، چونكه به‌هۆی ئه‌و ناوه‌وه ناوبانگێكی زۆری په‌یدا كردوه و زۆرێك له میدیاكان بایه‌خێكی به‌رچاوی پێده‌ده‌ن.
له چاوپێكه‌وتنێكدا یاریزانه‌كه ده‌ڵێت "ناونانی به ئوسامه بن لادن له‌ناو خێزانه‌كه‌یدا شتێكی سه‌یر و نامۆ نییه، چونكه برایه‌كیشی هه‌یه ناوی سه‌دام حسێنه و باوكیان ئه‌و ناوانه‌ی لێناون"، ده‌شڵێت كه باوكی به‌نیاز بوون ناوی منداڵی داهاتویان بنێت "جۆرج بوش" به‌ڵام ئه‌مجاره كوڕیان نه‌بووه و كچیان بووه، بۆیه نه‌یتوانیوه ئه‌و سه‌رۆكه‌ش بخاته ریزی بن لادن و سه‌دامه‌وه.
یاریزانه‌كه وتویه‌تی كه یه‌كێكی دیكه‌ش له خێزانه‌كه‌یاندا هه‌یه ناوی "هیتله‌ر"ه و ئاشكرایكردوه كه له وڵاتی پیرۆ هیچ سانسۆرێك له‌سه‌ر ناوی مرۆڤ نییه و خێزانه‌كان چۆنیان بوێت وا ناوی منداڵه‌كانیان ده‌نێن.
AM:01:03:24/10/2020
ئه‌م بابه‌ته 6688
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت