ئه‌سۆشیه‌یتد پرێس: قه‌یرانی موچه له عیراق ده‌ته‌قێته‌وه، دۆخی ئێستا مه‌ترسیداره
وێستگه نیوزـ
ئاژانسی ئه‌سۆشیه‌یتد پرێسی ئه‌مریكا راپۆرتێكی له‌سه‌ر قه‌یرانی دارایی عیراق و دابه‌شكردنی موچه بڵاوكرده‌وه و ده‌ڵێت موچه‌ی مانگی ئه‌یلولی فه‌رمانبه‌ران دواكه‌وت و هێشتا موچه‌ی مانگی تشرینی یه‌كه‌میش دابه‌ش نه‌كراوه، لیژنه‌ی دارایی په‌رله‌مانی پێی وایه كه دۆخه‌كه مه‌ترسیداره.
له راپۆرته‌كه‌دا ئاژانسی ئه‌سۆشیه‌یتد پرێس رونیكردوه‌ته‌وه كه به‌راورد به 15 ساڵی رابردوو، ئه‌و موچه‌یه‌ی كه حكومه‌تی ئێستای مسته‌فا كازمی ده‌یدات، به‌ڕێژه‌ی 400% زیادی كردوه و له‌مساڵدا 75%ی خه‌رجییه‌كانی ده‌وڵه‌ت بۆ كه‌رتی گشتی بووه، ئه‌مه‌ش به‌هه‌ده‌ردانێكی گه‌وره‌یه بۆ كه‌رتی دارایی عیراق.
ئاماژه‌ی به‌وه‌شداوه كه موچه‌ی مانگی ئه‌یلولی فه‌رمانبه‌ران دواكه‌وت و هێشتا موچه‌ی مانگی تشرینی یه‌كه‌میش دابه‌ش نه‌كراوه، قه‌یرانی كۆرۆنا و دابه‌زینی نرخی نه‌وتیش وای له حكومه‌ت كردوه په‌له‌قاژ بكات بۆ دابینكردنی موچه‌ی فه‌رمانبه‌ره‌كانی و كێشه‌ی گه‌وره‌ی ئێستای بووه‌ته كه‌میی نه‌ختینه و حكومه‌ت پاره‌ی له‌به‌رده‌ستدا نییه.
ئاژانسه‌كه له‌زاری محه‌مه‌د ده‌راجی، ئه‌ندامی لیژنه‌ی دارایی له په‌رله‌مانی عیراق بڵاویكردوه‌ته‌وه كه "دۆخی ئێستای عیراق مه‌ترسیداره"، به‌رپرسێكی حكومه‌تیش كه داوایكردوه ناوی ئاشكرا نه‌كرێت به ئاژانسه‌كه‌ی وتوه هێزه سیاسییه‌كان د‌رك به‌وه ناكه‌ن كه ئه‌م دۆخه پێویستی به گۆڕانكارییه‌وه و پێیان وایه كه نرخی نه‌وت دووباره به‌رز ده‌بێته‌وه و سه‌لامه‌ت ده‌بن.
ئه‌و به‌رپرسه ده‌ڵێت "به‌ڵام سه‌لامه‌ت نابین و ئه‌گه‌ر پشتیوانی له‌م حوكمڕانییه‌ی ئێستا نه‌كرێت، ئه‌وا زوو بێت یان دره‌نگ، ده‌سه‌ڵات هه‌ره‌س ده‌هێنێت".
ئه‌مه‌ش له‌كاتێكدایه كه بڕیاره له 25ی ئه‌م مانگه‌دا، چالاكوانانی عیراق خۆپیشاندانێكی گه‌وره ساز بكه‌ن و هاوشێوه‌ی ساڵی رابردوو له دژی حكومه‌ت بوه‌سته‌وه و دووباره داوای چاكسازی و لابردنی چینی سیاسیی گه‌نده‌ڵ بكه‌نه‌وه.
PM:11:25:23/10/2020
ئه‌م بابه‌ته 2588
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت