بن سه‌لمان: ئەگەر رێککەوتنی ئاشتی لەگەڵ ئیسرائیل بکەم، دەمکوژن
وێستگه نیوزـ
شازاده‌ی جێنشینی عه‌ره‌بستانی سعودی هۆكاری واژوونه‌كردنی رێككه‌وتنی ئاشتیی له‌گه‌ڵ ئیسرائیل ئاشكرا كرد و وتی "ئه‌گه‌ر له‌گه‌ڵ ئیسرائیل ئاشت ببینه‌وه، ده‌كوژرێم".
ملیاردێرێكی ئیسرائیلی به‌ناوی حاییم سابان بۆ رۆژنامه‌ی هائارێتس-ی ئاشكرا كردوه كه محه‌مه‌د بن سه‌لمان، شازاده‌ی جێنشینی عه‌ره‌بستانی سعوی پێی وتوه كه بۆچی هاوشێوه‌ی ئیمارات و به‌حره‌ین، سعودیه‌ش په‌یوه‌ندییه‌كانی له‌گه‌ڵ ئیسرائیل ئاسایی ناكاته‌وه و بۆی رونكردنه‌وه كه به‌و هه‌نگاوه ژیانی له‌ده‌ست ده‌دات و ده‌كوژرێت.
بن سه‌لمان به ملیاردێره ئیسرائیلییه‌كه‌ی وتوه "ئه‌گه‌ر په‌یوه‌ندییه‌كان له‌گه‌ڵ ئیسرائیل ئاسایی بكه‌مه‌وه، له‌سه‌ر ده‌ستی ئێران یان قه‌ته‌ر ده‌كوژرێم، ئه‌گه‌ر ئه‌وانیش نه‌مكوژن ئاوا گه‌له‌كه‌ی خۆم ده‌مكوژێت".
پێشتر رۆژنامه‌ی وۆڵ ستریت جۆرناڵ-ی ئه‌مریكا ئاشكرایكردبوو كه خێزانی شاهانه‌ی سعودیه بوونه‌ته دوو به‌ره له‌سه‌ر پرسی ئاساییكردنه‌وه‌ی په‌یوه‌ندییه‌كان له‌گه‌ڵ ئیسرائیل ناكۆكییه‌كه‌ش به‌تایبه‌ت له‌نێوان پادشا و شازاده‌ی جێنشیندایه.
له ماوه‌ی رابردووش‌دا هه‌ریه‌ك له ئیمارات و به‌حره‌ین په‌یوه‌ندییه‌كانیان له‌گه‌ڵ ئیسرائیل ئاسایی كرده‌وه و رێككه‌وتنامه‌ی ئاشتییان واژوو كرد، سودانیش له‌سه‌ر خه‌ته و به‌نیازه په‌یوه‌ندییه‌كانی له‌گه‌ڵ ته‌لئه‌بیب ئاسایی بكاته‌وه.
PM:09:41:23/10/2020
ئه‌م بابه‌ته 6664
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت