ته‌ندروستیی جیهان هۆشداری له دۆخێكی مه‌ترسیداری كۆرۆنا له خۆرهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست ده‌دات
وێستگه نیوزـ
به‌رپرسی ناوچه‌ی خۆرهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست له رێكخراوی ته‌ندروستیی جیهان هۆشداری له دۆخێكی مه‌ترسیداری كۆرۆنا له ناوچه‌كه ده‌دات و ده‌ڵێت ژماره‌ی توشبوان له ناوچه‌كه‌دا له‌زیادبوندایه.
ئه‌حمه‌د مونزی، به‌رپرسی ناوچه‌ی خۆرهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست له رێكخراوی ته‌ندروستیی جیهان رایگه‌یاند له ئێران و عیراق و مه‌غریب و ئوردن و تونس و لیبیا ژماره‌ی توشبوان به ڤایرۆسی كۆرۆنا له‌زیادبوندایه و ئه‌مه‌ش جێگه‌ی نیگه‌رانییه.
به‌پێویستیشی زانیووه كه خه‌ڵكی خۆرهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست رۆڵی یه‌كلایی كه‌ره‌وه‌ی خۆیان ببینن له رێگه‌گرتن له بڵاوبونه‌وه‌ی ڤایرۆسه‌كه و لایه‌نه په‌یوه‌ندیداره‌كانیش پشكنینی زیاتر بۆ توشبوان بكه‌ن.
ئه‌حمه‌د مونزی پێشبینیی كردوه له چه‌ند مانگی داهاتودا دۆخی كۆرۆنا خرایتر و سه‌ختتر بێت و سه‌رهه‌ڵدانی په‌تای وه‌رزش دۆخه‌كه ئاڵۆزتر بكات.
PM:09:22:23/10/2020
ئه‌م بابه‌ته 2292
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت