قه‌سابه مێبازه‌كه له قافا گیرا
وێستگه نیوزـ
قه‌سابه‌كه خه‌ڵكی شاری جیزه‌ی میسره و رۆژنامه‌كانی ئه‌و وڵاته به "قه‌سابه مێبازه‌كه" ناوی ده‌به‌ن، له لێكۆڵینه‌وه‌كانی دوای ده‌ستگیركردنیدا، به پۆلیسی وتوه "له‌گه‌ڵ 250 ژن سێكسم كردوه، به‌ڵام كه‌سم ناچار نه‌كردوه و كاره‌كه به خواستی خۆیان كراوه".
دەزگای لێكۆڵینه‌وه‌ی شاری جیزە-ی میسر ئاشكرایكرد كەسێك بەناوی (عیز) تەمەن 43 ساڵ لەگەڕەكی بەراجیل بەتۆمەتی سێكس كردن بۆ ماوەی سێ ساڵ لەگەڵ 2000 ژن‌دا، دەستگیركراوە لەناو شوقەیەكی گەڕەكی ئەمبابە كە هەر بۆ ئەو مەبەستە بەكرێی گرتووە.
به‌ڵان رۆژنامه‌ی"مصری الیوم" بڵاویكرده‌وه‌و قەسابەكە سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ی سێكسی له‌گه‌ڵ ژنه‌كاندان كردوه، گرتەی ڤیدیۆییشی تۆماركردووه و لە لێكۆڵینەوەكانیشدا وتویەتی "سەرجەمی بە ڕەزامەندیی خۆیان بووە".
رۆژنامەكە بڵاویكردوه‌ته‌وه كه هێشتا لێكۆڵینه‌وه له‌گه‌ڵ "قسابه مێبازه‌كه" به‌رده‌وامه و تۆمه‌تی ده‌ستدرێژیی سێكسیی ئاراسته نه‌كراوه، یاساناسێكیش دەڵێت ئه‌گه‌ر سزاكه‌شی به‌سه‌ردا ساغ بێته‌وه به‌ڵام ده‌ركه‌وت ئه‌و كاره‌ی به هه‌ڕه‌شه و به‌زۆر نه‌كردوه، ئه‌وا ئەوپەڕی دوو ساڵ زیندانی بكرێت، تائێستاش هیچكام لەژنەكان یان مێردەكانیان سكاڵای لەوجۆرەیان له‌سه‌ری نییە كە باسی هەڕەشە یان وێنەگرتنی ژنەكان بكات بەزۆر.
بەگوێرەی بەدواداچوونی دەزگا ئەمنییەكان تا ئێستا چوار ژن لە گرتەكاندا ناسراونەتەوە، پارێزەرێكیش بەناوی (یاسر سەید ئەحمەد) دەڵێت، ئەم قەسابە تەنها بەوە تاوانبار دەكرێت كە گرته‌كانی بڵاوكردوەتەوە و له‌سه‌ر ئه‌و كاره‌ش بەپێی یاساكانی پەیوەست بە تاوانی خراپ به‌كارهێنانی ئینته‌رنێت سزا ده‌درێت.
سەرچاوە میسرییەكانیش باس لەوەدەكەن لەدوای ئاشكرابوونی ئەم "ئابڕوچوونە" لەماوەی هەفتەیەكدا هەشت حاڵەتی جیابوونەوە لە گەڕەكەكە تۆماركراوە لەگەڵ كۆچ و باری چەندین خێزان لەو دەوروبەرە.
PM:06:44:23/10/2020
ئه‌م بابه‌ته 56648
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت