نرخی وه‌رگرتنه‌وه‌ی پسوڵه‌ی سوته‌مه‌نی دیاریكرا و بریكاره سه‌رپێچیكاره‌كان سزا ده‌درێن
وێستگه نیوزـ
وه‌زاره‌تی بارزگایی عیراق نرخی وه‌رگرتنه‌وه‌ی پسوڵه‌ی سوته‌مه‌نیی دیاریكرد كه ته‌نها دوو هه‌زار دیناره و جه‌ختیكرده‌وه كه ئه‌و بریكارانه سزا ده‌دات كه به نرخی زیاتر پسوڵه‌كه به هاوڵاتیان ده‌ده‌نه‌وه.
ئه‌مڕۆ هه‌ینی 23ی تشرینی یه‌كه‌می 2020، وه‌زاره‌تی بازرگانیی عیراق رایگه‌یاند كه پسوڵه‌ی وه‌رگرتنی سوته‌مه‌نی له‌لایه‌ن بریكاره‌كانی دابه‌شكردنی به‌شه‌خۆراكی مانگانه به‌سه‌ر هاوڵاتیان دابه‌ش ده‌كرێت و پسوڵه‌كه تایبه‌ته به وه‌رگرتنی نه‌وتی سپی.
ئاماژه‌ی به‌وه‌شداوه كه پرسیارێكی زۆر له‌سه‌ر نرخی پسوڵه‌كه كراوه و وه‌زاره‌تی بازرگانی بۆ هه‌ر پسوڵه‌یه‌ك ته‌نها دوو هه‌زار دیناری دیاری كردوه كه ده‌بێت له هاوڵاتیان وه‌ربگیرێت.
وه‌زاره‌تی بازرگانی ته‌ئكیدیشی كردوه‌ته‌وه كه ئه‌گه‌ر بریكاره‌كان سه‌رپێچی بكه‌ن و پاره‌ی زیاتر له هاوڵاتیان به‌رامبه‌ر پسوڵه‌كه وه‌ربگرن، ئه‌وا رێوشوێنی توندیان به‌رامبه‌ر ده‌گیرێته‌به‌ر و سزا ده‌درێن
PM:05:51:23/10/2020
ئه‌م بابه‌ته 8376
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت