مسته‌فا كازمی و شازاده‌ی جێنشینی به‌ریتانیا كۆبوونه‌وه
وێستگه نیوز-
مسته‌فا كازمی، سه‌رۆك وه‌زیرانی عیراق دوابه‌دوای كۆبوونه‌وه‌ی له‌گه‌ڵ بۆریس جۆنسن، سه‌رۆك وه‌زیرانی به‌ریتانیا، چاوی به شازاده چارلس شازاده‌ی جێنشینی ئه‌و وڵاته كه‌وت له دیداره‌كه‌دا، گفتوگۆیان له‌باره‌ی په‌ره‌پێدانی ئه‌گه‌ره‌كانی هاوكاری نێوان عیراق و به‌ریتانیا له‌بواره جیاجیاكاندا كرد.
به‌گوێره‌ی راگه‌یه‌ندراوێكی نوسینگه‌ی سه‌رۆك وه‌زیرانی عیراق، له‌چوارچێوه‌ی سه‌ردانه‌كه‌یدا بۆ به‌ریتانیا، ئه‌مڕۆ مسته‌فا كازمی، له كۆشكی شاهانه‌ی كلارێنس له له‌نده‌ن له‌گه‌ڵ شازاده چارلس شازاده‌ی جێنشینی ئه‌و وڵاته كۆبوه‌ته‌وه و له‌و كۆبونه‌وه‌یه‌دا، په‌یوه‌ندییه دوو قۆڵییه‌كانی نێوان هه‌ردو وڵات و ڕێگاكانی گه‌شه‌پێدانیان، پێداچونه‌وه‌ی بۆ كرا، هه‌روه‌ها گفتوگۆیان له‌باره‌ی په‌ره‌پێدانی ئه‌گه‌ره‌كانی هاوكاری نێوان عیراق و بریتانیا، له‌بواره جیاجیاكاندا.
له راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌دا ئاماژه به‌وه‌شكراوه، له كۆبوونه‌وه‌كه‌دا باس له چه‌ند ده‌ستپێشخه‌رییه‌ك كرا كه ئامانج لێی به‌رزكردنه‌وه‌ی ئاستی پێكه‌وه‌ژیان و ئاشتی كۆمه‌ڵگه و پاراستنی ژینگه بێت.
مسته‌فا كازمی سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق،دوێنێ چوارشه‌ممه به‌سه‌ردانێك گه‌یشته به‌ریتانیا و ئه‌مڕۆ له‌گه‌ڵ بۆریس جۆنسن سه‌رۆك وه‌زیرانی ئه‌و وڵاته كۆبوه‌وه.
PM:05:41:22/10/2020
ئه‌م بابه‌ته 1644
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت