ئەمەریکا: ئێران و ڕوسیا زانیاری تۆماری دەنگدەرانی ئەمەریکایان دەستکەوتووە

‌بەڕێوبەری دەزگای هەواڵگری نیشتیمانی ئەمەریکا جۆن ڕاتکلیف



وێستگه‌ نیوز- VOA- AFP

بەڕێوبەری دەزگای هەواڵگری نیشتیمانی ئەمەریکا رایگه‌یاند ڕوسیا و ئێران زانیارییان سەبارەت بە تۆماری دەنگدەرانی ئەمەریکایان دەستکەوتووە و دەستیان کردووە بە گرتنەبەری کۆمەڵێک ڕێوشوێن تاوەکو کاربکەنە سەر ڕای گشتی ئەمەریکا سەبارەت بە هەڵبژاردنەکانی سەرۆکایەتی ئەمەریکا.

جۆن ڕاتکلیف لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیدا وتی بەدیاریکراوی ئێران لەڕێی ئیمەیڵەوە نامەی " چەواشەکاری ناردووە بۆ دەنگدەرانی ئەمەریکی کە ئامانج لێی ترساندنی دەنگدەرانە و هاندانیانە بۆ ئاژاوەگێڕی لە ناو کۆمەڵگەدا و زیان گەیاندن بە سەرۆک ترامپ."

بەڕێوبەری دەزگای هەواڵگری نیشتیمانی ئەمەریکا ئەوەشی خستەڕوو " ڕوسیا و ئێران ڕێوشوێنی دیاریکراویان گرتۆتەبەر بۆ کارکردنە سەر ڕای گشتی لەسەر هەڵبژاردنەکانمان." جەختیشی لەوە کردەوە دەزگا ئەمنیەکانی ئەمەریکا بۆیان دەرکەوتووە " ئێران زانیارییەکانی سەبارەت بە لیستەکانی هەڵبژاردنەکان دەستکەوتووە و ڕوسیاش بە هەمان شێوە بە شێوەیەکی جیا دەستی کەوتووە."

وتی " ئەم زانیارییانە دەکرێت لەلایەن لایەنە بیانیەکانەوە بەکاربهێندرێن بۆ ئەوەی زانیاری هەڵە بە دەنگدەران بڵێن بەهیوای ئەوەی گێرەشێوێنی و ئاژاوە ڕووبدات و خەڵکەکە متمانەی بە دیموکراسیەت لە ئەمەریکا نەمێنێت."


PM:03:04:22/10/2020


ئه‌م بابه‌ته 3056 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت