خۆبه‌خشێكی تاقیكردنه‌وه‌ی ڤاكسینی كۆرۆنا گیانی له‌ده‌ستدا
وێنە..گێتی
وێستگه نیوزـ
یه‌كێك له‌و خۆبه‌خشانه‌ی له به‌رازیل ڤاكسینی كۆرۆنای له‌سه‌ر تاقی ده‌كرایه‌وه، دوای وه‌رگرتنی ڤاكسینه‌كه گیانی له‌ده‌ستدا.
دەستەی تەندروستی وڵاتی بەرازیل رایگه‌یاند كه ئه‌وه یەکەم حاڵەتی گیانلەدەستدانە له‌ناو ئه‌و به‌شداربوانه‌ی لەتاقیکردنەوە تەختییەکانی ڤاكسینی هه‌ردوو کۆمپانیای ئەسترازینیکا و ئۆکسفۆردەوە پەرەی پێ دەدرێت.
دەستەی تەندروستی وڵاتی بەرازیل داواشیکردوە بە زوترین کات لێکۆڵینەوە لەو پرسەدا بکرێت و رایگه‌یاندوه كه سه‌ره‌ڕای گیانلەدەستدانی ئەو خۆبەخشە، بەڵام ئەوان سورن لەسەر بەردەوامبونی تاقیکردنەوە تەختییەکانی ئەو ڤاکسینە کە لەلایەن ئەو دوو کۆمپانیایەوە پەرەی پێ دەدرێت".
له‌لایه‌كی دیكه‌وه زانکۆی ساوپاوڵۆ کەهاوبەشێکی سەرەکییە لە ئەنجامدانی تاقیکردنەوەکان، ئەوەی ئاشکراکرووە کەخۆبەخشەکە هاوڵاتییەکی بەرازیلی بووە.
PM:10:54:21/10/2020
ئه‌م بابه‌ته 4172
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت