هه‌په‌گه هێرشی ئاسمانی كرده سه‌ر بنكه‌یه‌كی سه‌ربازی توركیا
وێستگه نیوز-
یەکینەکانی پاراستنی ئاسمانیی سەربە هەپەگە لە ناوچەی چەلێی باکوری کوردستان، هێرشی ئاسمانیان کردە سەر بنکەی سەربازی توركیا.
ئاژانسی هەواڵی فورات نیوز ئه‌مڕۆ چوار شه‌ممه 21ی تشرینی یه‌كه‌می 2020، رایگه‌یاندووه، گەریلاکانی یەکینەی پاراستنی ئاسمانی سه‌ر به هه‌په‌گه لە ناوچەی چەلێی سەربە جولەمێرگ لە باکوری کوردستان لە دژی بنکەی سەربازی گرێ هێرشێکی ئاسمانیان ئەنجامداوە.
بەپێی هه‌واڵی ئه‌و ئاژانسه، لە ئەنجامی ئەو هێرشه ئاسمانیه‌ی گەریلاکاندا چەندین سەربازی تورکیا کوژراون و برینداربوون، سێ لە بریندارەکان گەیه‌ندراونەتە نەخۆشخانەی حکومی لە گەڤەر.
PM:04:48:21/10/2020
ئه‌م بابه‌ته 3364
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت