ده‌ستگیرانه‌كه‌ی خاشقچی سكاڵای له‌سه‌ر شازاده‌ی سعودیه تۆمار كرد
جەمال خاشقچی و محەمەد بن سەلمان
وێستگه نیوزـ
خه‌دیجه جه‌نگیز، ده‌ستگیرانی به ره‌چه‌ڵه‌ك توركی جه‌مال خاشقچی، رۆژنامه‌نوسی به ره‌چه‌ڵه‌ك سعودی، سكاڵای یاسایی له‌سه‌ر محه‌مه‌د بن سه‌لمان، شازاده‌ی جێنشینی سعودیه تۆمار كرد.
سكاڵاكه له‌لایه‌ن رێكخراوی "دیموكراسیه‌ت بۆ جیهانی عه‌ره‌بی" وه‌ك بریكای ده‌ستگیرانه‌كه‌ی خاشقچی دژی بن سه‌لمان و 20 كه‌سی دیكه‌ی سعودی له فه‌رمانگه‌ی دادگی كۆڵۆمبیا له واشنتۆنی پایته‌ختی ئه‌مریكا به‌رزكراوه‌ته‌وه.
خه‌دیجه شازاده‌ی جێنشینی سعودیه‌ی به‌وه تۆمه‌تبار كردوه كه فه‌رمانی بۆ رفاندن و ئه‌شكه‌نجه‌دان و كوشتنی جه‌مال خاشقچیی ده‌ستگیرانی ده‌ركردوه و ده‌نگی جه‌مالی كپ كردوه كه ده‌یویست دیموكراسی بۆ خۆرهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست ده‌سته‌به‌ر بكات.
هه‌ر له سكاڵاكه‌دا ده‌ستگیرانه‌كه‌ی خاشقچی داوای له ده‌سه‌ڵاتداران و ده‌زگای هه‌واڵگریی ئه‌مریكا كردوه ئه‌و به‌ڵگانه ئاشكرا بكه‌ن كه ده‌یسه‌لمێنن فه‌رمانی كوشتنی خاشقچی له لوتكه‌ی ده‌سه‌ڵاتی سعودیه‌وه ده‌ركراوه.
جه‌مال خاشقچی ره‌گه‌زنامه‌ی ئه‌مریكیی هه‌بووه و وتاری بۆ رۆژنامه‌ی واشنتۆن پۆست نوسیوه، خاشقچی له ساڵی 2017ه‌وه له ئه‌مریكا نیشته‌جێیه و به‌وه ناسرابوو كه ره‌خنه‌ی توند له سعودیه ده‌گرێت، رۆژی 2ی تشرینی دووه‌می 2018، خاشقچی دوای سه‌ردانی كونسوڵخانه‌ی سعودیه له ئه‌سته‌نبوڵ دیارنه‌ما و دواتریش هه‌واڵی كوژرانی له‌ناو كونسوڵخانه‌كه‌دا بڵاوكرایه‌وه.
PM:08:46:20/10/2020
ئه‌م بابه‌ته 1448
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت