هاتوچۆی کۆیە شۆفێران ئاگادار دەکاتەوە
بەرێوەبەرایەتی ھاتوچۆی کۆیە رایگەیاند، بەهۆی بەقیرتاوکردنی چینی دوەمی رێگە ماوەی چەند رۆژێک رێگای هاتوچۆی نێوان کۆیە-تەقتەق دادەخرێت و هاوڵاتیان دەتوانن ڕێگای شیواشۆک یان ڕێگای ناحیەی ئاشتی بەکاربێنن.
بەرێوەبەرایەتی ھاتوچۆی کۆیە لە راگەیەنراوێکدا کە وێنەیەکی بۆ وێستگەنیوز نێردراوە باسی لەوەکردوە، ئاگاداری شۆفێران و هاوڵاتیانی تەقتەق و دەوروبەر دەکەن لە بەرواری 18ی10ی2020 بۆ چەند رۆژێک دەست دەکرێت بەقیرتاوکردنی چینی دوەمی قیڕی نزیک پاڵاوگە لە گەڵ تێکەڵە ڕێژ کردنی شانەکانی قیرەکە.
ئەوەش هاتوە، بۆ ئەم مەبەستە رێگای کۆیە تەقتەق دەگیرێت و داواکارن لە هاوڵاتیان کە ڕێگای شیواشۆک یان ڕێگای ناحیەی ئاشتی بەکاربێنن.
PM:09:37:17/10/2020
ئهم بابهته 4056
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت