سەرۆکایەتی کۆماری عێراق: کردەوە ئاژاوەگێرییەکەی ئەمڕۆی بەغدا ئیدانە دەکەین
سەرۆکایەتی کۆماری عێراق روداوەکانی ئەمڕۆی بەغدا ئیدانە دەکات
وێستگەنیوز-
سەرۆکایەتی کۆماری عێراق رایگەیاند، لەکاتێکدا هەمو ئەو کردەوە " ئاژاوەگێر"یانەی کە یەکڕیزی نیشتیمانی لەنێوان لایەنەکانی عێراق و سوتاندن و سوکایەتی بە پیرۆزییەکان ئیدانە دەکەن، داواش دەکەن زمانی عەقڵ و گفتوگۆ بەسەر هەڵچونەکاندا زاڵ بکرێت و سزای ئەوانەش بدرێت کە هێرشەکەی ئەمڕۆیان بۆسەر بارەگای پارتی لە بەغدا ئەنجامدا.
سەرۆکایەتی کۆماری عێراق رایگەیاند، له‌كاتێكدا هه‌وڵه‌كان بۆ روبه‌ڕوبونه‌وه‌ی ئه‌و قه‌یرانانه چڕ ئه‌كرێنه‌وه كه هه‌ڕه‌شه‌ن بۆ ئاسایش و ئابووری وڵات، ئه‌مڕۆ بینیمان له‌لایه‌ن گروپێكی لهیاسادهرچو و به‌ده‌ر لهرێكاری ئاشتیخوازانه‌ی ئازادی راده‌ربڕین و پاراستنی شکۆی ده‌وڵه‌ت، هێرشكرایه سه‌ر باره‌گای پارتی دیموكراتی كوردستان له به‌غدا.
ئەوەش هاتوە، هاریكاری و یه‌كڕیزی نێوان سوپا و پێشمه‌رگه و حه‌شدی شه‌عبی و هێزه‌كانی دیکە سه‌ركه‌وتنیان به‌سه‌ر تیرۆر به‌ده‌ست هێنا، بۆیه رێگه‌پێدراو نییه ئه‌و قوربانیانه تێكه‌ڵ بهشتی لاوه‌كی و هه‌ڵچوون و ئاژاوه‌گێری بكرێن كه ئه‌مڕۆ ئه‌وانه به‌سوتاندنی ئاڵای كوردستان گوزارشتیان لێ‌كرد، ئه‌و ئاڵایه‌ی پێگه و ره‌مزیه‌ت و ده‌لاله‌تی مێژویی لای عێراقییه‌كان هه‌یه و به‌شێكه له پێكهاته‌ی ده‌ستووری عێراق.
سەرۆکایەتی کۆماری عێراق ئەوەشی خستوەتەڕو، ئێمه له‌سۆنگه‌ی هه‌ڵوێستی نه‌گۆڕمان له پشتیوانیكردنی ئازادی راده‌ربڕین به‌شێوه‌ی ئاشتیانه، ئه‌و كرده‌وه ئاژاوه‌گێریه ئیدانه ئه‌كه‌ین كه له‌به‌رژه‌وه‌ندی كه‌س نییه و ئارامی و ئاشته‌وایی كۆمه‌ڵایه‌تیش ئه‌خاته مه‌ترسییه‌وه، هه‌روا جەخت ئه‌كه‌ینه‌وه كه لێكۆڵینه‌وه‌ی خێرا له‌و په‌لاماردانه بكرێ و سزای ئه‌نجامده‌رانی بدرێت، به‌تایبه‌تی كه حه‌شدی شه‌عبی بێ به‌ریبوونی خۆی له سوتاندنهكهی ئه‌مڕۆ راگه‌یاند و به‌رامبه‌ر ئه‌وانه وه‌ستایه‌وه كه بێ په‌روا ویستیان یه‌كڕیزی نیشتمانی تێك بده‌ن، هاوکات هه‌موو لێدوانێکیش ره‌ت ئه‌که‌ینه‌وه که ده‌زگا فەرمییەکان و هێزه ئه‌منییه‌کان له‌که‌دار بکات.
باس لەوەشکراوە، داوا له هه‌موو لایه‌ك ئه‌كه‌ین دانبه‌خۆیاندا بگرن و وابكه‌ن زمانی عه‌قڵ زاڵ ببێ و به‌رژه‌وه‌ندی باڵای وڵات بخه‌نه سه‌روی هه‌موو ئیعتیبارێكی تره‌وه، چونكه عێراق پێویستی به یه‌كخستنی هه‌ڵوێستی نیشتمانی و ریزه‌كانی هه‌یه بۆ روبه‌ڕوبونه‌وه‌ی قه‌یرانه ئه‌منی و ئابورییه‌كان كه وڵاته‌كه‌مان توشی بوەته‌وه.
بەیانی ئەمڕۆ خۆپیشاندانی لایەنگرانی حەشدی شەعبی لەبەردەم لقی پارتی لە بەغدا دەستیپێکرد دژی لێدوانێکی هۆشیار زێباری، ئەندامی مەکتەبی سیاسی ئەو حزبە ناڕەزایی دەردەبڕن و بارەگاکەشیان سوتاند، دوای ئەوەی رایگەیاندبو، حەشدی شەعبی هێرشە موشەکییەکەی سەر هەولێری ئەنجامداوە.
PM:08:17:17/10/2020
ئه‌م بابه‌ته 3156
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت