بافڵ تاڵەبانی: دەستدرێژیكردن بۆ سەر ئاڵای كوردستان جێی قبوڵ نییە
وێستگە نیوز-
بافڵ تاڵەبانی، ھاوسەرۆكی یەكێتی نیشتمانی كوردستان رایدەگەیەنێت، ئاڵای پیرۆزی كوردستان، شكۆی نەتەوەیی و قوربانیدان و بەرهەمی خوێنی شەھیدانمانە، ھیچ بیانوو و پاساوێك جێگای قبوڵكردن نابێت كە دەستدرێژی بێت بۆ خاك و ئاڵاكەمان كە قوربانیمان بۆ داوە.
بەبۆنەی هێرشكردنە سەر بارەگای پارتی لەشاری بەغدا و سوتانی ئاڵای كوردستان لەلایەن لایەنگرانی حەشدی شەعبییەوە، بافڵ تاڵەبانی، ھاوسەرۆكی یەكێتی نیشتمانی كوردستان رایدەگەیاندووە، ئاڵای پیرۆزی كوردستان، شكۆی نەتەوەیی و قوربانیدان و بەرهەمی خوێنی شەھیدانمانە، ھیچ بیانوو و پاساوێك جێگای قبوڵكردن نابێت كە دەستدرێژی بێت بۆ خاك و ئاڵاكەمان كە قوربانیمان بۆ داوە.
بافڵ تاڵەبانی ئاماژەی بەوەكردووە "ئێمە مێژووی خۆمان خۆشدەوێت كە مێژووی برایەتی و پێكەوەژیان و یەكترقبوڵكردن و سەرنەوینەكردنە بۆ دوژمنانی خاك و گەلەكەمان، پاراستنی پیرۆزییە نەتەوەییەكانمان ئەمانەتی باوباپیران و نیشتمان و یەكێتییەكەی مامە، كەدەستیپێوەدەگرین و دەیپارێزین".
هاوسەرۆكی یەكێتی روونیكردۆتەوە "لەھەموو كات زیاتریش پێویستمان بە یەكخستنی ڕیزەكانی گەلەكەمانە بۆ رووبەڕووبوونەوەی تەحەددییەكان و لەگەڵ دڵسۆزەكانمان لە بەغدا و ھەرێمی كوردستان بۆ ئەوەی وڵاتەكەمان لەھەڕەشەكان بپارێزین".
PM:06:29:17/10/2020
ئهم بابهته 2156
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت