دادگای عیراق راگرتنی نوێکردنەوەی مۆڵه‌تی كۆمپانیاكانی مۆبایلی پەسەند کرد
وێستگه نیوزـ
سه‌رۆكایه‌تیی دادگای تێهه‌ڵچونه‌وه‌ی ناوچه‌ی كه‌رخ له به‌غدا بڕیارێكی په‌سه‌ند كرد كه رێگه‌نادات مۆڵه‌تی كۆمپانیاكانی مۆبایل نوێ و درێژ بكرێنه‌وه.
ده‌قی بڕیاره‌كه له‌لایه‌ن محه‌مه‌د شیاع سودانی، وه‌زیری كاروكاروباری كۆمه‌ڵایه‌تیی پێشووتری عیراق له كابینه‌ی عه‌بادی له هه‌ژماری خۆی بڵاوكردوه‌ته‌وه و تیایدا دادگای تێهه‌ڵچونه‌وه‌ی كه‌رخ بڕیارێكی دادوه‌ری په‌سه‌ند كردوه كه تایبه‌ت بووه به ره‌تكردنه‌وه‌ی بڕیاری نوێكردنه‌وه‌ی مۆڵه‌تی كۆمپانیاكانی مۆبایل.
شیاع سودانی رایگه‌یاندوه كه ره‌تكردنه‌وه‌ی تانه‌كان، مانای ئه‌وه‌یه كه نوێکردنەوەی مۆڵه‌تی كۆمپانیاكانی مۆبایل هه‌ر له ئاسیاسێڵ و كۆڕه‌ك و زه‌ین و ئه‌سیر، به‌پێی یاسا رادەگیرێت و مۆڵەتەکانیان درێژ یان نوێ ناكرێنه‌وه.
AM:09:57:17/10/2020
ئه‌م بابه‌ته 5064
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت