پەروەردەی رۆژئاوای سلێمانی دابەشکردنی مووچەی دواخست


وێستگە نیوز ـ
دابەشکردنی‌ مووچەی‌ بەڕێوەبەرایەتی پەروەردەی رۆژئاوای سلێمانی دواخرا، کە بڕیاربوو سبەینێ شەممە دابەشبکرێت.


بەڕێوەبەرایەتی پەروەردەی رۆژئاوای سلێمانی رایگەیاند، سەرجەم بەڕێوەبەری قوتابخانە و خوێندنگە و هۆبەکانی سەر بە پەروەردە ئاگاداردەکاتەوە، کە سبەینێ شەممە، لیستی مووچە ئامادە نابێت لەبەر ئەو گۆڕانکارییەی بەسەر مانگی دابەشکردنەکەدا هاتووە.

ئاماژەی بەوەشكردووە: "لەبەر زۆری سەرمووچە و گواستنەوەی هاتوو و گواستنەوەی رۆیشتوو و خانەنشینی کە رێژەیەکی زۆرن کاتی دەوێت هەتا ئامادە دەکرێت، بۆیە رۆژی یەکشەممە لیستی مووچە دابەشدەکەین بۆ ئەوەی رێکارییەکان و مافی ئەوانی دیکەش دابین بکەین".

ئەوەش دوای ئەوەدێت، بڕیارە سبەینێ مووچەی وەزارەتی پەروەردە دابەشبکرێت، کە ئەو مووچەیەی دابەشدەکرێت بۆ هاوتاکردنەوەی لەگەڵ حکومەتی عیراقدا کرا بە مووچەی مانگی ئەیلول، لە کاتێکدا فەرمانبەرانی هەرێم لە مانگی 10ی ئەمساڵدان و هێشتا تەنها مووچەی مانگەکانی یه‌ك و دوو و سێیان وەرگرتووە.


PM:06:29:16/10/2020


ئه‌م بابه‌ته 6200 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت