به‌ڤیدیۆ..كه‌عبه چۆڵه و یه‌ك ژن به‌ته‌نها ته‌وواف ده‌كات
وێستگه نیوزـ
گرته ڤیدیۆییه‌كه به‌ڕوونی دیار نییه، به‌ڵام به ته‌ماشاكردنی دیمه‌نه‌كه به گشتی تێده‌گه‌یت له‌وه‌ی كه‌عبه‌ی پیرۆز چۆڵه و یه‌ك ژن به‌ته‌نها به‌ده‌وریدا ده‌سوڕێته‌وه.
وه‌زاره‌تی حه‌ج و عومه‌ری عه‌ره‌بستانی سعودی رایگه‌یاند كه رۆژی 3ی تشرینی یه‌كه‌می 2020 و له‌دوای هه‌ڵگرتنی قه‌ده‌غه‌ی عومره، یه‌كه‌م كاروانی عومره‌كاران گه‌یشتوه‌ته وڵاته‌كه‌ی، به‌ڵام وه‌ك له گرته ڤیدیۆییه‌كه‌دا ده‌ركه‌وتوه، ته‌نها یه‌ك ژن دیاره كه به‌ده‌وری كه‌عه‌بی پیرۆزدا ده‌سوڕێته‌وه.
له گرته ڤیدیۆییه‌كه‌دا هێزه ئه‌منییه‌كانی عه‌ره‌بستانی سعودیه‌ش دیارن كه ئه‌ركیان پاراستنی كه‌عه‌بی پیرۆزه.
له مانگی ئازاری 2019ه‌وه به‌رپرسانی عه‌ره‌بستانی سعودی، به‌هۆی بڵاوبونه‌وه‌ی ڤایرۆسی كۆرۆناوه، مه‌راسیم و گه‌شته‌كانی عومره‌یان هه‌ڵوه‌شانده‌وه و له سه‌ره‌تای ئه‌م مانگه‌شه‌وه و به بڕیارێكی شاهانه به چوار قۆناغ ده‌ست به گه‌شته‌كان كرایه‌وه.
PM:01:07:15/10/2020
ئه‌م بابه‌ته 3148
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت