سكی هاوڕێكه‌ی هه‌ڵدڕی و كۆرپه‌كه‌ی برد
کچە بکوژەکە لەلای چەپ و راستی وێنەکە..لە ناوەڕاستیشدا کچە کوژراوەکە
وێستگه نیوزـ
تایله‌ر پاركه‌ر، كچێكی ئه‌مریكیی ته‌مه‌ن 27 ساڵه، له رێگه‌ی فه‌یسبوكه‌وه بوو به هاوڕێی ریگن سیمۆنس كه خێزاندار بووه و خاوه‌نی كچێكی ته‌مه‌ن سێ ساڵ بووه و هاوكات به كۆرپه‌یه‌كی دیكه‌ش دوو گیان بووه و له مانگی هه‌شته‌میدا بووه.
چیرۆكی كوشتنی ریگن-ی دووگیان له‌لایه‌ن پاركه‌ر-ی هاوڕێیه‌وه له هه‌فته‌ی رابردوودا، بوو به مانشێتی سایته‌كانی وه‌ك ده‌یلی مه‌یڵ و زه سه‌ن و زۆربه‌ی سایته جیهانییه‌كانی دیكه بایه‌خێكی زۆریان به روداوه‌كه دا به‌تایبه‌ت بۆ ئه‌و كۆرپه‌یه‌ی كه چاوه‌ڕوان بوو له 10ی مانگی داهاتوو چاو به‌ژیان هه‌ڵبهێنێت.
دوو ساڵ له‌مه‌وبه‌ر ئه‌م دوو كچه ئه‌مریكییه له‌رێگه‌ی فه‌یسبوكه‌وه یه‌كتریان ناسی و بوون به هاوڕێی یه‌كتر، به‌ڵام زۆر كه‌م یه‌كتریان ده‌بینی و ته‌نها له فه‌یسبوك گفتوگۆیان ده‌كرد، پاركه‌ر كه‌زانی هاوڕێكه‌ی خێزانداره و دووگیانه، رق و ئیره‌یی باڵی به‌سه‌ردا كێشا و پلانێكی خوێناویی دانا بۆ كوشتنی هاوڕێكه‌ی.
سه‌رله‌به‌یانیی رۆژی هه‌ینیی رابردوو، پاركه‌ر (بكوژه‌كه) سه‌ردانی ریگن-ی له ناوچه‌ی نیوبۆستن له ولایه‌تی تهكساك كرد كه ناوچه‌یه‌كی سنوری بووه له‌گه‌ڵ ولایه‌تی ئۆكلاهۆما، ئه‌مه‌ش یه‌كه‌م سه‌ردان بوو كه پاركه‌ری ته‌مه‌ن 27 ساڵ بۆ ریگن-ی ته‌مه‌ن 21 ساڵی بكات له‌دوای یه‌كترناسینیان و دیارییه‌كیشی بۆ ئه‌و كۆرپه‌یه بردبوو كه چاوه‌ڕوان بوو له‌دایك بێت.
به‌پێی سایتی The Daily Beastی ناوخۆیی ئه‌مریكا، پاركه‌ر و ریگن له‌دوای دیداره‌كه‌یان كه‌وتونه‌ته گفتوگۆ، به‌ڵام سایته‌كه ناوه‌ڕۆكی گفتوگۆكه‌ی دیاری نه‌كردوه و ئه‌وه‌نده نه‌بێت كه ده‌ڵێت پاركه‌ر ده‌ستیكردوه به پیلانه خوێناوییه‌كه‌ی كه پێشتر دایڕشتبوو، سایته‌كه ده‌ڵێت "پاركه‌ر هاوڕێ دووگیانه‌كه‌ی دایه‌به‌ر چه‌قۆ و خه‌ڵتانی خوێنی كرد، پاشان هه‌ر به چه‌قۆكه‌ی ده‌ستی سكی هه‌ڵدڕی و كۆرپه‌كه‌ی ده‌رهێنا و به‌ره‌و نه‌خۆشخانه‌یه‌كی نزیك له ناوچه‌ی ئیدابیل به ئۆتۆمبیل به خێرایی رۆیشت و به‌وكاره ویستویه‌تی بڵێت كه كۆرپه‌كه‌ی رزگاركردوه.
له‌سه‌ر رێگا پۆلیسێكی هاتوچۆ پاركه‌ری بكوژ له‌سه‌ر خێرایی رۆیشتن راده‌گرێت، پاركه‌ر پۆلیسه‌كه ده‌كات به شایه‌تحاڵ و پێی ده‌ڵێت "له‌كاتی خۆتدا هاتی، یارمه‌تیم بده" و وای ده‌رخست كه دووگیان بووه و له‌كاتێكدا به‌ره‌و نه‌خۆشخانه رۆیشتوه بۆ ئه‌وه‌ی منداڵی ببێت، له رێگا منداڵه‌كه بووه، پۆلیسه‌كه هاوكاریی كرد و گه‌یاندیه نه‌خۆشخانه و له‌وێش پاركه‌ر هه‌مان شتی به پزیشكه‌كان وت و پێی راگه‌یاندن كه كۆرپه‌كه‌ی ته‌نگه‌نه‌فه‌سه و ده‌بێت چاره‌سه‌ری بكه‌ن.
پاركه‌ر كۆرپه‌كه‌ی بردبووه نه‌خۆشخانه‌ی McCurtain Memorial Hospital و دوای پشكینین پزیشكه‌كان بۆیان ده‌ركه‌وت كه كۆرپه‌كه گیانی له‌ده‌ستداوه، پۆلیس ده‌ستیكرد به لێكۆڵینه‌وه و تاوانه‌كه‌ی ئاشكراكرد و ناسنامه‌ی قوربانییه‌كانی ناسییه‌وه و گه‌یشته ئه‌و ئه‌نجامه‌ی كه ئه‌م تاوانه پاركه‌ر ئه‌نجامیداوه.
پاركه‌ر به تاوانی كوشتنی به ئه‌نقه‌ست تۆمه‌تبار كرا و سزای زیندانیی هه‌تاهه‌تایی به‌سه‌ردا سه‌پاند، ئه‌وه‌ش كه لێره‌دا گرنگه ئه‌وه‌یه كه پۆلیس چۆن توانی له‌ماوه‌ی ته‌نها كه‌متر له پێنج كاتژمێردا كات و شوێنی تاوانه‌كه‌دا ئاشكرا بكات.
PM:12:24:15/10/2020
ئه‌م بابه‌ته 8024
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت