ئەنتۆنی فاوچی: تا كۆتایی ئه‌مساڵ 100 ملیۆن دانه‌ به‌رده‌ست ده‌بێت


وێستگه‌ نیوزـ

گه‌وره‌ پسپۆڕێكی نه‌خۆشییه‌ گواستراوه‌كان له‌ ئه‌مریكا پێشبینیی كرد تا كۆتایی ئه‌مساڵ 100 ملیۆن دانه‌ ڤاكسینی "سه‌لامه‌ت و كاریگه‌ر" بۆ ڤایرۆسی كۆرۆنا به‌رده‌ست ببێت.

ئه‌نتۆنی فاوچی، گه‌وره‌ پسپۆڕی نه‌خۆشییه‌ گواستراوه‌كان له‌ ئه‌مریكا به‌ كه‌ناڵی CBSNewsی راگه‌یاند كه‌ تا كۆتایی ئه‌مساڵ نزیكه‌ی 100 ملیۆن دانه‌ له‌ ڤاكسینی دژبه‌ كۆرۆنا به‌رده‌ست ده‌بێت و ڤاكسینه‌كه‌ش "سه‌لامه‌ت و كاریگه‌ر" ده‌بێت.

له‌سه‌ر وته‌كانی دۆناڵد تره‌مپ، سه‌رۆكی ئه‌مریكا كه‌ باسی له‌ وه‌رگرتنی چاره‌سه‌رێك بۆ كۆرۆنا كردبوو، فاچی رایگه‌یاند كه‌ چه‌ند چاره‌سه‌رێكی ناسراو بۆ كۆرۆنا هه‌ن و ناوهێنانی وشه‌ی چاره‌سه‌ر بۆ ڤایرۆسه‌كه‌ مایه‌ی دڵه‌ڕواكێیه‌ و ده‌بێت بزانین چۆن وشه‌ی چاره‌سه‌ر به‌كارده‌هێنین.

تائێستا له‌ جیهاندا 38 ملیۆن و 652 هه‌زار و 222 كه‌س توشی ڤایرۆسی كۆرۆنا بوون، له‌و ژماره‌یه‌ 29 ملیۆن و 23 هه‌زار و 449 كه‌س چاكبونه‌ته‌وه‌ و یه‌ك ملیۆن و 94 هه‌زار و 592 توشبوو گیانیان له‌ده‌ستداوه‌.


PM:11:15:14/10/2020


ئه‌م بابه‌ته 6480 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت