به‌ڤیدیۆ.. ده‌مه‌قاڵه‌ی نێوان وه‌زیرانی ده‌ره‌وه‌ی توركیا و سوید له كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانیدا
مەولود چاوش‌ئۆغڵو و ئان لیندی
وێستگه نیوزـ
خانمه وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی سوید سه‌ردانی توركیای كرد و له‌ناو خاكی ئه‌و وڵاته‌دا باسی له سیاسه‌ته‌كانی توركیا كرد و داوای لێ‌كرد له سوریا و ئازه‌ربایجان بكشێته‌وه و مافی هاوڵاتیانی كوردیش پێشێل نه‌كات.
له كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانیدا له‌گه‌ڵ مه‌ولود چاوش‌ئۆغڵو، وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی توركیا كه ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه سازكرا، ئان لیندی، خانمه وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی سوید بانگهێشته‌كانی یه‌كێتی ئه‌وروپای دوپاتكرده‌وه بۆ كشانه‌وه‌ی هێزه‌كانی توركیا له سوریا و داوای لێ‌كرد كه چیتر به شوێن كوردانی سوریاوه نه‌بن.
لیندی له‌پاڵ چاوشئۆغڵودا وتی "هه‌ڵوێستی به‌هێزی یه‌كێتی ئه‌وروپا به‌رامبه‌ر توركیا وه‌ك خۆیه‌تی، هانی توركیا ده‌ده‌ین له سوریا و ئازه‌ربایجان و لیبیا بكشێته‌وه و چیتر شوێن كوردانی سوریا نه‌كه‌وێت و هه‌نگاوی بنیادنه‌ریش بنێت به‌ره‌و دیموكراسی و مافه‌كانی مرۆڤ له وڵاته‌كه‌یدا.
وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی سوید ره‌خنه‌ی له هه‌نگاوه‌كانی توركیا بۆ گه‌ڕان به‌دوای سه‌رچاوه‌كانی وزه گرت له ده‌ریای سپیی ناوه‌ڕاست و بێزاركردنی قوبرس و یۆنان كه دوو ئه‌نجامی یه‌كێتی ئه‌وروپان.
ئه‌م قسانه‌ی وه‌زیره سویدییه‌كه، گرژیی خسته ناو كۆنگره رۆژنامه‌وانییه هاوبه‌شه‌كه و مه‌ولود چاوشئۆغڵوی توڕه كرد، له وه‌ڵامیشدا ئۆغڵو وتی "ده‌تانه‌وێت وانه‌ی مافه‌كانی مرۆڤ و یاسای نێوده‌وڵه‌تیمان پێ بڵێنه‌وه، هانمان ده‌ده‌ن له باكوری سوریا بكشێینه‌وه، به‌ڵام بزانن سێ ملیۆن په‌نابه‌ری دیكه دێن بۆ توركیا و له‌وێشه‌وه به‌ره‌و ئه‌وروپا به‌ڕێده‌كه‌ون".
وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی توركیا پرسیاری له وه‌زیره سویدیه‌كه كرد و پێی وت "ئه‌ی بۆچی به‌رگری له مافی به‌شه توركییه‌كه‌ی قوبرس ناكه‌ن؟"
له وه‌ڵامدا وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی سوید وتی "من وه‌ك میوان لێره‌م و خۆم ناخه‌مه ململانێكانه‌وه، هیوادارم وه‌ك چۆن تۆ به راشكاوی گوزارشت له بیروڕای خۆت ده‌كه‌یت، ئه‌واش هه‌موو هاوڵاتییه‌كی توركیا بتوانن رای خۆیان ده‌رببڕن".
ئۆغڵو وازی له وه‌ڵامدانه‌وه‌ی نه‌هێنا و به هاوتا سویدیه‌كه‌ی وت "له توركیا هه‌موو كه‌سێك ده‌توانێت رای خۆیان ده‌رببڕن، به‌ڵام له توركیادا بانێكه و دوو هه‌وا نییه".
PM:11:50:13/10/2020
ئه‌م بابه‌ته 15276
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت