له كۆبونه‌وه‌یه‌كی ئۆنلایندا ئابڕوی خۆی برد
وێستگه نیوزـ
له كۆبونه‌وه‌یه‌كی په‌رله‌مانی ئه‌رجه‌نتین كه به ئۆنلاین و له‌رێگه‌ی ڤیدیۆ كۆنفرانسه‌وه به‌ڕێوه‌چوو، په‌رله‌مانتارێك به‌هۆی ماچكردنی سنگی كچێكه‌وه له په‌خشه‌كه‌دا، ئابڕووی خۆی برد، دواتریش په‌رله‌مانتاره‌كه ده‌ستی له‌كار كێشایه‌وه.
كۆبونه‌وه‌كه‌ی په‌رله‌مانی ئه‌رجه‌نتین رۆژی پێنجشه‌ممه‌ی رابردوو به ڤیدیۆ كۆنفرانس سازكرابوو، وه‌ك له گرته ڤیدیۆهكهدا ده‌رده‌كه‌وێت، په‌رله‌مانتارێك كچێكی له‌لاوه‌یه و سنگی ماچ ده‌كات، دواتر ده‌ركه‌وت كه په‌رله‌مانتاره‌كه ناوی خوان ئیمیلیۆ ئه‌مێری-یه و باوکی سێ منداڵە، دوای بڵاوبونه‌وه‌ی گرتهكهش مشتومڕێكی زۆری له‌سه‌ر كرا، هه‌ربه‌وهۆیه‌شه‌وه ئه‌و په‌رله‌مانتاره ناچار بووه ده‌ست له كار بكێشێته‌وه.
گرته‌ی ڤیدیۆیی ئه‌و په‌رله‌مانتاره له‌سه‌ر شاشه‌كانی په‌رله‌مان په‌خشكرا و سه‌رجه‌م په‌رله‌مانتارانی ئه‌رجه‌نتینی بینییان، دوای ده‌ستله‌كاركێشانه‌وه‌شی، ئه‌و په‌رله‌مانتاره رایگه‌یاند كه ئه‌و ژنه هاوكاری بووه و باوه‌ڕی وابوه له‌و كاته‌دا په‌یوه‌ندی له‌گه‌ڵ كۆوونهوهكهدا پچڕاوه، چونكه هێڵی ئینته‌رنێت له‌و ناوچه‌یه‌ی ئه‌وان زۆر خراپه.
خوان ئیمیلیۆ باسی له‌وه‌شكرد كه بۆیه سنگی ئه‌و كچه‌ی ماچ كردوه، گوایه 10 رۆژ پێشتر نه‌شته‌رگه‌ریی سنگی بۆ كراوه، به‌ڵام باسی له‌وه نه‌كرد كه ئه‌و كچه چییه‌تی و چ جۆره په‌یوه‌ندییه‌كیان له‌نێواندایه، هەندێک میدیای دیکەش ئاشکرایان کردوە کە کچەکە ناوی سیلێستی بێرگۆس-ە و کچە هاوڕێی پەرلەمانتارەکەیە.
PM:11:44:27/09/2020
ئه‌م بابه‌ته 28772
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت