شاره‌زایه‌كی ئابوری: کۆتایی 2021 دۆلار دادەڕمێت
وێستگه نیوزـ
شارەزایه‌كی بواری ئابوریی ئه‌مریكا پێی وایه بیرۆكه‌كه‌ی شێتانه‌یه له‌سه‌ر داڕمانی دۆلار، به‌ڵام هه‌ر هۆشداری‌ش دەدات لە داڕمان و هه‌ره‌سهێنانی دراوه به‌هێزه‌كه‌ی ئه‌مریكا و پێی وایه كه لە كۆتایی ساڵی 2021 دا دۆلاری ئەمریكی داده‌ڕمێت.
ستیڤن روش، كه مامۆستای زانكۆی ییڵ-ی ئه‌مریكایه بە سایتی
businessinsiderی راگه‌یاندوه كه هەرچەندە بیرۆكەكەی لە شێتانە دەچێت بەوەی كە دۆلار دەڕوخێت و نابێت وابێت، بەڵام سەرەڕای ئەوەش داتاكان بۆ ئەوە دەچن و ئەوەی بەڕێوەیە بۆ دۆلار قورس دەبێت.
به‌پێی بیرۆكه‌كه‌ی ستیڤن روش كورتهێنانه‌كانی ئه‌مریكا، كه پێوه‌ری سه‌ره‌كیی جیاوازی نێودەوڵەتییە لەگەڵ سەرجەم جیهاندا، به‌و ئاراسته‌یه ده‌ڕۆن كه دۆلار لە نیوەی دووەمی ئه‌مساڵدا تووشی داڕمانێكی پێوانەیی بووە.
روش رونیكردوه‌ته‌وه كه هاوكێشەی كۆگاكردنی نیشتمانی " كە پارەی عه‌مباركراوی تاكه كه‌س كۆمپانیا و كەرتە حكومیەكانە" لە نیوەی دووەمی 2020 دابەزینێكی پێوانەیی تۆمار كردوە.
ئەو شارەزا ئابوریییە پێشبینی ئەوەی كردبوو كە ڕوخانێكی ئابوریی لەماوەی ساڵێك یان دوو ساڵدا رووده‌دات، بەڵام ئێستا پێی وایە ئه‌و روداوه له كۆتایی ساڵی 2021 ڕوودەدات، ئەوەش لەگەڵ نزیكبونەوەی وەرزی په‌تا كە دەبێتەهۆی بەرزبونەوەی ژمارەی گیانلەدەستدان ئه‌مه‌ش ترسی ئه‌وه‌ی دروستكردوه كه گورزێكی گه‌وره به‌ر ئابوریی ئه‌مریكا بكه‌وێت.
PM:10:17:26/09/2020
ئه‌م بابه‌ته 7024
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت