ته‌ندروستیی عیراق: چوار هه‌زار و 270 كه‌سی دیكه‌ توشی كۆرۆنا بوون


وێستگه‌ نیوزـ

له‌ ئاماری 24 كاتژمێری رابردوودا كه‌ تایبه‌ته‌ به‌ توشبون و چاكبونه‌وه‌ و گیانله‌ده‌ستدان به‌ ڤایرۆسی كۆرۆنا، وه‌زاره‌تی ته‌ندروستیی عیراق رایگه‌یاند كه‌ 68 توشبوو گیانیانله‌ده‌ستداوه‌ و چوار هه‌زار و 270 توشبوی نوێش تۆمار كراون.

ئه‌مڕۆ شه‌ممه‌ 26ی ئه‌یلولی‌ 2020، وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی عیراق راگه‌ندراوێكی‌ له‌باره‌ی‌ دواین ئاماری‌ توشبوان و گیان له‌ده‌ستدانی‌ كۆرۆنای‌ بڵاویكرده‌وه‌ و تیایدا هاتوه‌، 4 هه‌زار و 270 توشبوی نوێ له‌ ماوه‌ی 24 كاتژمێری رابردوودا تۆماركراون به‌و پێیه‌ش كۆی گشتی توشبووان گه‌یشته‌ 345 هه‌زار و 969 كه‌س.

ئاشكراشیكردوه‌، 68 توشبوی دیكه‌ له‌ سه‌ر‌تاسه‌ری عیراق گیانیانله‌ده‌ستداوه‌، به‌وه‌ش ئاماری گشتی گیانله‌ده‌ستدان به‌ نه‌خۆشیه‌كه‌ بۆ 8 هه‌زار و 935 كه‌س به‌رزبۆوه‌.

به‌پێی‌ راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌ی‌ وه‌زاره‌تی‌ ته‌ندروستی‌ عیراق، هه‌ر له‌ماوه‌ی 24 كاتژمێری رابردوودا 3 هه‌زار و 352 كه‌س چاكبونه‌ته‌وه‌، به‌وپێیه‌ تائێستا 276 هه‌زار و 918 توشبوی په‌تاكه‌ چاكبونه‌ته‌وه‌.


PM:06:17:26/09/2020




ئه‌م بابه‌ته 4160 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت