وەزیری دەرەوەی عێراق گەیشتە ئێران


وێستگەنیوز-

وەزیری دەرەوەی عێراق بە ئامانجی پەرەپێدانی پەیوەندییەکانی نێوان بەغدا-تاران و باسکردن لەو بابەتانەی کە جێگەی گرنگی پێدانی هەردولان، ئەمڕۆ شەممە بەسەردانێکی فەرمی گەیشتە ئێران.

تۆڕی راگەیاندنی عێراق بڵایکردەوە، بۆیەکەمجار لەدوای وەرگرتنی پۆستی وەزیری دەرەوەی عێراق، بەرەبەیانی ئەمڕۆ شەممە فوئاد حسێن گەیشتە تاران و بڕیارە لەگەڵ بەرپرسانی باڵای ئەو وڵاتە کۆببێتەوە.

ئاماژەی بەوەشکردوە، وەزیری دەرەوەی عێراق یەکەم کۆبوونەوەی لەگەڵ محەمەد جەواد زەریف وەزیری دەرەوەی ئێران دەبێت و پرسی فراوانکردنی پەیوەندییە دوو قۆڵییەکانی نێوان هەردوو تاوتوێ دەکەن.


AM:11:45:26/09/2020


ئه‌م بابه‌ته 1864 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت