پەرلەمانی عێراق بازنەکانی هەڵبژاردن یەکلایی دەکاتەوە
وێستگەنیوز-
ئەندامێکی پەرلەمانی عێراق لە پێکهاتەی سونەکان رایگەیاند، ئەمڕۆ شەممە پەرلەمانی عێراق بۆ یەکلاییکردنەوەی بازنەکانی هەڵبژاردن کۆدەبێتەوە و زۆرینەی لایەنەکانیش رێککەوتون لەسەر ئەوەی هەر پارێزگایەک بەسەر چەند بازنەیەکی دیاریکراودا دابەشبکرێت.
حسێن عەرەب، ئەندامی پەرلەمانی عێراق بە رۆژنامەی سەباح-ی راگەیاندوە، رێککەوتنی کۆتایی لەبارەی بازنەکانی هەڵبژاردنەکان کراوە و بەگوێرەی رێککەوتنی لایەنەکان هەر پارێزگایەک بەسەر چەند بازنەیەکی دیاریکراودا دابەشدەکرێت.
لای خۆیەوە قوسەی یاسری، ئەندامی فراکسیۆنی سائیرون لە پەرلەمانی عێراق رایگەیاند، هێزە سیاسییەکانی شیعە رێککەوتن لەسەر رەتکردنەوەی هەڵبژاردنی پێشوەخت بەشێوازی یەک بازنەیی لەسەر ئاستی عێراق و بازنەی بچوک لەسەر ئاستی قەزاکان، لەجێگەی ئەوە پشتیوانی لە دیاریکردنی هەر بازنەیەک دەکەن کە لە 3 بۆ 5 کورسی پەرلەمان پێکهاتبێت.
31ی ته‌موزی ئه‌مساڵ مسته‌فا كازمی رۆژی 6-6-2020 بۆ ئه‌نجامدانی هه‌ڵبژاردنی پێشوه‌خت دیاریكرد، به‌پێی یاسای هه‌ڵبژاردنه‌كان پڕۆسه‌كه به‌فره‌بازنه‌یی به‌ڕێوه‌ده‌چێت، به‌ڵام به‌شێك له‌لایه‌نه سیاسییه‌كان دژی فره بازنه‌یی وه‌ستاونه‌وه، به‌هۆی ئه‌وه‌ی چانس له‌به‌رده‌م كاندیده لاوازه‌كانی حزبه‌كان بۆ بون به ئه‌ندامی په‌رله‌مان كه‌مده‌كاته‌وه.
AM:10:26:26/09/2020
ئه‌م بابه‌ته 1832
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت