ره‌غدی كچی سه‌دام په‌یامێك بۆ سعودیه ده‌نێرێت
سەدام حسێن و رەغدی کچی
وێستگه نیوزـ
به‌بۆنه‌ی یادی 90 ساڵه‌ی رۆژی نیشتمانیی عه‌ره‌بستانی سعودی، ره‌غد سه‌دام حسێن، كچی سه‌رۆكی رژێمی به‌عس، په‌یامێكی پیرۆزبایی ئاراسته‌ی هاوڵاتیانی ئه‌و وڵاته كرد.
ره‌غد سه‌دام حسێن له هه‌ژماری خۆی له تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تیی تویته‌ر نوسیویه‌تی "هه‌موو ساڵێك سعودیه و گه‌لی سعودیه‌ی خۆشه‌ویست به‌خۆشی بژین و به پشتیوانیی خودا سه‌ربه‌رز بن".
له تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان لێكدانه‌وه و توانجی زۆر له‌سه‌ر پیرۆزباییه‌كه‌ی كچه‌كه‌ی سه‌دام بۆ سعودیه كراوه له‌كاتێكدا سعودیه هاوكاری روخانی رژێمی سه‌دام حسێن بووه.
90 ساڵ له‌مه‌وبه‌ر و له 23ی ئه‌یلولی 1932 به مه‌رسومی شا عه‌بدولعه‌زیز، شانشینه‌كانی سعودیه له شانشینی حیجاز و نه‌جد و هاوپێچه‌كانی یه‌كخران و ناوی وڵاته‌كه بۆ شانشینی سعودیه گۆڕدرا و ئه‌و رۆژه‌ش كرایه رۆژی نیشتمانیی عه‌ره‌بستانی سعودی.
PM:10:41:25/09/2020
ئه‌م بابه‌ته 13160
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت