ماڵی چالاكوانێك له پارێزگای زیقار ته‌قێندرایه‌وه
وێستگه نیوزـ
له رێگه‌ی بۆمبێكی چێندراوه‌وه، ماڵی چالاكوانێكی پارێزگای زیقار كرایه ئامانج و ته‌قینه‌وه‌كه ته‌نها زیانی ماددیی لێكه‌وته‌وه.
ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ هه‌ینی به بۆمبێكی جێندراو، ماڵی چالاكوان حسێن غه‌رابی له باكوری پارێزگای زیقار كرایه ئامانج، له‌وباره‌یه‌وه چالاكوانه‌كه رایگه‌یاندوه كه ته‌قینه‌وه‌ی بۆمبه‌كه زیانی به په‌رژین و ده‌رگای سه‌ره‌كیی ماڵه‌كه‌ی گه‌یاندوه و هیچ زیانێكی گیانیی لێنه‌كه‌وتوه‌ته‌وه.
به ئامانجكردنی ئه‌و چالاكوانه‌ی پارێزگای زیقار له‌كاتێكدایه كه ماوه‌ی چه‌ند رۆژێكی چالاكوانێكی دیكه‌ی ئه‌و پارێزگایه به‌ناوی سه‌جاد عیراقی رفێندراوه.
له رۆژی سێشه‌ممه‌ی رابردوشه‌وه خانه‌ی یه‌كه‌كانی ده‌زگای دژه‌تیرۆر و فه‌وجی پۆلیسی ناسریه و فه‌وجێكی لیوای مغاویر له فه‌رمانده‌یی ئۆپراسیۆنه‌كانی سۆمه‌ر، ده‌ستیان به به‌جێگه‌یاندنی ئه‌ركێكی هاوبه‌ش كردوه بۆ دۆزینه‌وه‌ی ئه‌و چالاكوانه ده‌ستپێكردوه.
PM:09:21:25/09/2020
ئه‌م بابه‌ته 2384
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت