فۆتۆگرافه‌رێك بێده‌نگكردنی ژنانی كورد ده‌باته پێشانگایه‌كی ئه‌ڵمانیا
وێستگه نیوزـ
فۆتۆگرافه‌رێكی كوردی خه‌ڵكی هه‌ولێر كه چه‌ند ساڵێكه له ئه‌ڵمانیا ده‌ژی بانگهێشتی پێشانگایه‌كی شاری ڤاكه‌سهایم كراوه كه به ناونیشانی (بێ ده‌نگی) به‌ڕێوه‌ده‌چێت، فۆتۆگرافه‌ره كورده‌كه له‌م پێشانگایه‌دا گوزارشت له بێده‌نگكردنی ژنان له كۆمه‌ڵگه‌ی پیاوسالاریی كوردا ده‌دات.
رەوەند جەواد، فۆتۆگرافەر خەڵکی هەولێرە ماوەی پێنج ساڵە لە ئەڵمانیایە سەبارەت بەو پێشانگا نوێه ڕایگەیاند: "لەسەر بانگهێشتی شارەوانی ڤایکەسهایم، نوێترین پێشانگایی فۆتۆگرافیم ئەمجارە بە هاوبەشی ده‌بێت ،من وەك فۆتۆگرافێکی کورد بەشدارم و تەواوی فۆتۆگرافەرانی تر ئەڵمانین".
وتیشی ئەو پێشانگاییە فۆتۆیە لە ژێر ناونیشانی (بێ دەنگی) ساز ده‌كرێت، بۆیه ئه‌و ناونیشیانه‌شیان هه‌ڵبژاردووه، چونكه ویستویانه هەریەکەیان بە چەند فۆتۆیەك گوزارشت لە بێ دەنگی بکەن.
ره‌وه‌ند جه‌واد سه‌باره‌ت به كاره‌كه‌ی خۆی ده‌ڵێت "من وەك فۆتۆگرافه‌رێكی کورد باسی ژیانی ژنانی کورد ئەکەم کە لە کۆمەڵگای پیاوسالاری بێ دەنگکراون".
بڕیاره پێشانگاكه له 1/10/2020 بكرێته‌وه و تا 31/10/2020 بخایه‌نێت، پیشانگاكه هەموو ساڵێك بە هاوکاری شارەوانی ڤایکەسهایم Weikersheim لە مانگی تشرینی دووه‌م ئەنجام دەدرێت و ئه‌مه سێیەم جارە ئه‌م فۆتۆگرافه‌ره كورده بانگهێشتی پێشیانگاكه ده‌كرێت، پێشتریش دوو پێشانگای تایبەتیان بۆ كردوه‌ته‌وه و ئه‌مجاره‌ش پێشانگاكه بە هاوبەشی له‌گه‌ڵ فۆتۆگرافه‌ره ئه‌ڵمانییه‌كان ده‌بێت.
PM:06:59:25/09/2020
ئه‌م بابه‌ته 3712
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت