لاهور شێخ جەنگی لەساڵیادی ریفراندۆم پەیامێكی توندی بڵاوكردەوە


وێستگە نیوز-
لاهور شێخ جەنگی، هاوسەرۆكی یەكێتی نیشتمانی كوردستان لەساڵیادی ریفراندۆم رایدەگەیەنێت "ئەو رۆژەی چارەنووسی گەلی كوردستان  كران بەقوربانی لێكدانەوەی هەڵە و غروری چەند سیاسییەكی تێنەگەیشتوو و كاڵفام".

لاهور شێخ جەنگی، هاوسەرۆكی یەكێتی نیشتمانی كوردستان پەیامێكی توندی بڵاوكردەوە و رایگەیاندووە "25-9-2020 ئەو رۆژەی كە چارەنووسی گەلی كوردستان و دەستكەوتەكانی كران بەقوربانی لێكدانەوەی هەڵە و غروری چەند سیاسییەكی تێنەگەیشتوو و كاڵفام، سەرباوی شكستی ریفراندۆم و بێهیواكردنی گەلێك لەسەربەخۆیی، بەڵام هەوڵەكانی یەكێتی نیشتمانی كوردستان بۆ گەیشتن بەمافی رەوای چارەی خۆنووسین بەردەوام دەبێت".

ئەمڕۆ 25ی ئەیلولی 2020، سێ ساڵ بەسەر ئەنجامدانی ریفراندۆمی هەرێمی كوردستان تێدەپەڕێت كە تێیدا 93%ی دەنگدەرانی هەرێم دەنگیاندا بۆ جیابوونەوە لەعێراق.


AM:11:48:25/09/2020


ئه‌م بابه‌ته 17364 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت