مەسرور بارزانی پەیامێكی بڵاوكردەوە
وێستگە نیوز-
مەسرور بارزانی لەساڵیادی ریفراندۆم رایدەگەیەنێت "یادی ریفراندۆم لەم رۆژە پیرۆزەدا بەرز و پایەدار بێت، هیوادارم هەموو ئاوات و مافە ڕەواكانی گەلەكەمان بە شێوەیەكی ئاشتیانە و سەردەمیانە بێنە دی".
مەسرور بارزانی، سەرۆكی حكوومەتی هەرێمی كوردستان بەبۆنەی ساڵیادی ریفراندۆمەوە پەیامێكی بڵاوكردۆتەوە رایگەیاندووە "یادی پڕ شكۆی ڕیفراندۆم، یادی دربڕینی هەستی ئازادیخوازیی گەلەكەمان، لەم رۆژە پیرۆزەدا بەرز و پایەدار بێت، هیوادارم هەموو ئاوات و مافە ڕەواكانی گەلەكەمان بە شێوەیەكی ئاشتیانە و سەردەمیانە بێنە دی".
ئەمڕۆ 25ی ئەیلولی 2020، سێ ساڵ بەسەر ئەنجامدانی ریفراندۆمی هەرێمی كوردستان تێدەپەڕێت كە تێیدا 93%ی دەنگدەرانی هەرێم دەنگیاندا بۆ جیابوونەوە لەعێراق.
AM:11:34:25/09/2020
ئهم بابهته 3344
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت