كچێكی ئێزدی لە سوریا رزگاركرا


وێستگەنیوز-

ماڵی ئێزدییەكان لە ھەرێمی جەزیرە لە رۆژئاوای كوردستان رزگاركردنی كچێكی ئێزدی بەناوی نەسرین ئیبراھیم ئەحمەد كە لەلایەن چەكدارانی رێكخراوی داعش رفێندرابوو، راگەیاند.

بەپێی زانیارییەكانی وێستگە نیوز، ئەو كچە ئێزدییە بە ھاوكاری ئەنجومەنی مەدەنی رەققا و ئاسایشی ژنانی رەققا لە دەستی چەكدارانی رێكخراوی داعش رزگاركراوە.

نەسرین ئیبراھیم ئەحمەد تەمەن ٢١ ساڵ خەڵكی گوندی كۆچۆی سەر بە قەزای شنگالە كە لە ساڵی ٢٠١٤ لەلایەن چەكدارانی رێكخراوی داعش رفێندرابوو.


AM:10:54:25/09/2020




ئه‌م بابه‌ته 2080 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت

هەواڵی پەیوەندیدار

زۆرترین خوێندراو