خشتەی تاقیکردنەوەکانی پۆلی 12 تایبەت بە توشبوانى ڤایرۆسى کۆرۆنا بڵاوکرایەوە


وێستگەنیوز-

وەزارەتی پەروەردەی هەرێمی کوردستان خشتەی تاقیکردنەوەکانی پۆلی 12ی ئامادەیى و پیشەى و خوێندنى ئیسلامى تایبەت بە توشبوانى ڤایرۆسى کۆرۆنا بڵاوکردەوە.

بەڕێوەبەرایەتی گشتی ئەزمونەکان سەر بە وەزارەتی پەروەردەی هەرێمی کوردستان لە راگەیەنراوێکدا بڵاویکردەوە، 3ی مانگی داهاتو تاقیکردنەوەی  پۆلی 12ی ئامادەیى و پیشەى و خوێندنى ئیسلامى تایبەت بە توشبوانى ڤایرۆسى کۆرۆنا لە پارێزگاکانی هەرێم دەستپێدەکات و رۆژی 10ی تشرینی یەکەم کۆتا تاقیکردنەوە دەکرێت.

12ی ئابی ئەمساڵیش  ئالان حەمە سەعید، وەزیری پەروەردەی هەرێمی کوردستان لە کۆنفرانسێکی رۆژنامەنوسیدا رایگەیاند، ئەمساڵ 144 هەزار و 142 خوێندکار بەشداری تاقیکردنەوەکانیان کردوە و لەو ژمارەیەش 47 هەزار و 328 خوێندکار لە خولی یەکەم دەرچون کەم بەم جۆرە بووە، بەشی زانستی 41.71%، بەشی وێژەیی 35.24% و لە بەشی ئامادەیی پێشەیی 21%ی خوێندکاران دەرچون.


PM:11:39:24/09/2020






ئه‌م بابه‌ته 3364 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت