کازمی و حەلبوسی جەخت لە بەرەنگاربوونەوەی "دەستدرێژی"کارانی یاسا دەکەنەوە


وێستگەنیوز-

سەرۆكی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق و  سەرۆك وەزیران لە کۆبونەوەیەکەدا جەخت لە  پاراستنی سەقامگیری، سەروەری دامەزراوەكان، پاراستنی نێردە دیبلۆماسیەكان، دەستگیركردنی "دەستدرێژیكاران" و سەپاندنی یاسا دەکەنەوە.

نوسینگەی ڕاگەیاندنی سەرۆكی ئەنجومەنی نوێنەران بڵاویکردەوە، محەمەد حەلبوسی سەرۆكی ئەنجومەنی نوێنەران، ئەمرۆ پێنجشەممە، پێشوازی كرد لە مستەفا كازمی سەرۆك وەزیران، لەدیدارێکدا تاوتوێی دوا پێشهات و ئەو بەربەستانە كرا كە ڕوبەڕوی وڵات بونەتەوە، لەگەڵ رێگەكانی تێپەڕاندنی قەیرانەكان.

ئەوەش هاتوە، هەر لەدیدارەكەدا تەئكید كرایەوە لەسەر "پاراستنی سەقامگیری و سەروەری دامەزراوەكانی و پاراستنی نێردە دیبلۆماسیەكان و دەستگیركردنی دەستدرێژیكاران و سەپاندنی یاسا".

ئەوەش خراوەتەڕو، ئەو دیدارەی نێوان سەرۆكی ئەنجومەنی نوێنەران و سەرۆك وەزیران بەردەوامی تەواوكاری كاری دەسەڵاتەكانی جێبەجێكردن و یاسادانانە و هەماهەنگی رۆڵی یاسادانان و چاودێریی ئەنجومەنی نوێنەرانە، لەگەڵ پشتیوانی لە هەوڵەكانی حكومەت بۆ ریشەكێش كردنی گەندەڵی.


PM:10:03:24/09/2020


ئه‌م بابه‌ته 3000 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت